دوای بەدواداچوونی ئاڤا ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بڕیار لەبارەی دوو پرس دەدات
- کوردستان
- 18 ئازار
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، گرافیک؛ مەڕوان هێمن
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، ئاڤا کارنامەکەی دەستکەوتووە و گفتوگۆ لەسەر سێ بڕگە دەکات و بڕیاریان لەبارەوە دەدات، کە تایبەتن بە سزای سەرپێچی هاتووچۆ، کێشەی نەبەستی مووچە بۆ توێژێک و دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییە حکومەییەکان.
وێنە گەورەکە: لە فایلی خەڵک کە بڕگەیەکە لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00ی ئاڤا میدیا لەلایەن پێشکەشکاری بەناوبانگی کوردستان هەوراز گوڵپی پێشکەش دەکرێت و، بەدواداچوون بۆ کێشە و داواکاری خەڵک دەکات، ڕۆژانە پرسی جیاواز باس دەکرێن و دەنگی خەڵک بە لایەنی پەیوەندیدار دەگەیێنرێت، لە کۆبوونەوەی ئەمجارەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش لە بڕگەی یەکەم و دووەم کە بڕیاریان لەسەر دەدرێت، لەو پرسانەن پێشتر لە فایلی خەڵکەوە وروژێنراون.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 11:00ی ڕۆژی چوارشەممە 19-3-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و کۆبوونەوەکە سێ بڕگە لەخۆدەگرێت:
بڕگەی یەکەم؛ بریتییە لە گفتۆگۆکردن لەسەر پێشنیازێکی وەزارەتی ناوخۆ بۆ بۆ درێژکردنەوەی بڕیاری تایبەت بە داشکاندنی ڕێژەی سەدا ٢٠ی سزای سەرپێچیی هاتووچۆ بۆ چەند مانگێکی دیکە و تاوەکو ٣٠-٦ی ئەمساڵ.
بڕگەی دووەم؛ یەکلاکردنەوەی کێشەی ئەو فەرمانبەرانەیە کە لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەمیشەیی و گرێبەست دامەزراون، بەڵام لە ڕێکەوتی ١-٧-٢٠٢٤ ەوە مووچەیان بۆ نەبەستراوە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بەهۆی جێگیرکردنی میلاکی مانگی تەممووز لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە.
ئەمە ئەو دوو تەوەرە بوون وەک وتم ئێمە زۆر کارمان لەسەر کردوون و چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانین.
بڕگەی سێیەم؛ گفتۆگۆکردنە لەسەر بابەتی پێشنیاری وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلیژی پزیشکیی گشتیی زانکۆ حکومییەکان بۆ ساڵی 2024.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




