
دیمەنی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل لە باشووری غەززە بەرپرسی دەزگای هەواڵگری سەربازی حەماسیان کوشتووە، سەرچاوە فەڵەستینییەکان ڕایانگەیاندووە بەرپرسەکەی حەماس لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس لە غەززە کوژراوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 2025-03-18، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد و ڕایگەیاند تاوەکو سەرجەم بارمتەکان ئازاد نەکرێن هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو کەرتە بەردەوام دەبن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سووپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئوسامە تەبش، بەرپرسی دەزگای هەواڵگری سەربازی حەماسیان کوشتووە، ئاماژە بەوەشکراوە، بەرپرسیار بووە لە داڕشتنی هێرشی ستراتیژی حەماس، هەروەها سەرۆکی یەکەی چاودێری و بە ئاماجگرتنی حەماس بووە لە هێرشەکانی 7ـی ئۆکتۆبەر پلانی داناوە و ئامانجەکانی دیاریکردووە.
زانیاری زیاتر: لە هێرشەکانی دوێنێی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ڕەشید جەحجووح، بەرپرسی دەزگای ئاسایشی گشتی حەماس، و ئەیمەن ئیسلیح، بەرپرسی ناوچەی خان یونس لە ئاسایشی گشتی حەماسی کوژراون.
باکگراوند: ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە کەرتی غەززە، کوژرانی سەرۆکوەزیرانی حەماس و چەند سەرکردەیەکی دیکەی بزووتنەوەکەی ڕاگەیاند.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی مووچەی فەرمانبەران دەبەن
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێندرا
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری پارەی دزراو لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات






