بۆ یەکەمجار و دوای ئاگربەست حیزبوڵڵا مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 ئازار

دیمەنی ناوچەیەک لە ئیسرائیل کە لەلایەن حیزبوڵڵاوە کراوەتە ئامانج؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجار دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، حیزبووڵڵای لوبنان ژمارەیەک مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.
لێدوانی فەرمی: نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان هۆشداری داوە لە مەترسی ڕاکێشانی وڵاتەکەی بۆ ناو جەنگێکی نوێ لەگەڵ ئیسرائیل و داوای لە وەزیری بەرگریی کردووە ڕێوشوێنی ئەمنی و سەربازیی پێویست بگرێتەبەر، سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیلیش ڕایگەیاندووە، وەڵامییان دەبێت لەبەرامبەر ئاراستەکردنی مووشەکەکان لە لوبنانەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ شەممە، حیزبووڵڵای لوبنان سێ مووشەکی لە باشووری لوبنانەوە بەرەو ئیسرائیل هاویشتووە و ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداریی دا کە سوپای ئیسرائیل بەرپەرچی مووشەکەکان دەداتەوە.
لەلایەکی دیکە: ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، “حکومەتی لوبنان بەرپرسیارە لە هێرشەکان لە خاکەکەیەوە، فەرمانم بە سوپای ئیسرائیل کردووە وەڵامی هێرشەکان بدەنەوە”.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی مووچەی فەرمانبەران دەبەن
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێندرا
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری پارەی دزراو لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات






