
خێزانێکی هەرێمی کوردستان لە کاتی نانخواردندا مۆمیان داگیرساندووە بۆ ڕووناکردنەوەی دەورووبەریان
ئاڤا نیوز
ساڵانە لە کۆتا شەممەی مانگی سێ، ڕێکخراوە ژینگەیی و کەسانی ژینگەدۆست لە یەک کاتدا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر گڵۆپ و ئامێرە کارەباییەکان دەکوژێننەوە و مۆم دادەگیرسێنن، ئەمەش وەک هێمایەک بۆ پاراستنی زەوی لە گۆڕانکارییە ژینگەییەکان.
وێنە گەورەکە: چالاکییەکانی کاتژمێری زەوی لە کاتژمێر 8:30ـی شەو تا 9:30ـی شەو دەبێت. ماوەی یانزە ساڵە ئەم بۆنە جیهانییە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: مەعروف مەجید، سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 22-3-2025 لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ئەو بۆنەیە بەرز ڕابگرین، کاتژمێرێک کارەبای ئەو شوێنە دەکوژێنینەوە و مۆم دادەگیرسێنین، هەڵمەتێکی نەمام ڕواندن ئەنجام دەدەین. ئامانجەکە ئەوەیە هاونیشتمانیان هۆشیاری دەستبەخەن لەسەر کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وزە.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە ڕێکخراوی ئاڤیاری ژینگەیی لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ماوەی کاتژمێرێک گڵۆپ و ئامێرە کارەباییەکان بکوژێننەوە و لەبری ئەوە مۆم هەڵکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی کاتژمێری زەوی لە ساڵی 2007ـیەوە لەلایەن دامەزراوەی WWF لە ئوستورالیا پێشنیاز کراوە، ساڵی پار لە حەوت هەزار شار و گوند لە 180 وڵات و ناوچەی جیهان، ئەم چالاکییە ئەنجام دراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
سووریا دەروازەی یەعروبییە لەگەڵ عێراق دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 خولەک لەمەوپێش
تورکیا: پێویستە کێشەکانی ئێران بە ئاشتیی چارەسەر بکرێن
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەلمۆنیتەر: ساڤایا لە پۆستەکەی ماوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی فراوان بۆ پشتگیریی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت






