
ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ
ئاڤا نیوز
دووەم لێکۆڵینەوە لە دژی ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ لە چوارچێوەی "هاوکاریکردنی پەکەکە" لەلایەن داواکاری گشتی ئیستەنبووڵەوە، دەستیپێکرد، لێکۆڵینەوەکە ماوەی 5 کاتژمێری خایاند، ئیمامئۆغلو سەرجەم ئەو تۆمەتەکانی کە ئاڕاستەی کرابوون، ڕەت کردەوە.
بۆچی گرنگە: لێکۆلینەوەکە لە چوارچێوەی تۆمەتبارکردنی ئیمامئۆغلو بوو بە "هاوکاریکردنی پەکەکە"، دوێنی لە چوارچێوەی 'لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی' ئیفادەی لێ وەرگیرا، بەڵام ئیمامئۆغلو سەرجەم تۆمەتەکانی ڕەتکردووەتەوە و بەشێکی پرسیارەکانی وەڵام نەداوەتەوە.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: بەشێک لە میدیاکانی تورکیا باس لەوە دەکەن کە ئیمامئۆغلو 100 ملیۆن لیرەی تورکی بە خێزانەکانی پەکەکە داوە بۆ ئەوەی دەنگی پێبدەن لەهەڵبژاردنەکانی ئاداری ساڵی ڕابردوو".
زانیاری بەدەستهاتوو: لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی گەندەڵی لە تەندەرەکانی ڕیکلامدا پرسیار لە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو کرا کە بڕی 16 ملیار لیرەی لە پارەی حکومەت بۆ ڕێکلام خەرجکردووە. لە وەڵامدا گوتی: من هیچ پەیوەندییەکم بەو پرسیارەوە نییە، بە تووندی ڕەتی دەکەمەوە.
لە لایەکی دیکەوە: بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، نزیکەی 350 خۆپیشاندەر لە ئیستەنبووڵ و ئەنقەرە و 6 شاری دیکەی تورکیا بە تۆمەتی"دروستکردنی گێرەشێوێنی و زیانگەیاندن بە دام و دەزگاکانی دەوڵەت" دەستگیرکران.
هەنگاوی داهاتوو: بڕیارە ئیمامئۆغڵو دوای تەواوبوونی وەرگرتنی ئیفادەکەی، ئەمڕۆ ئێوارە ڕەوانەی داواکاری گشتی بکرێت، دوێنێ سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئیستەنبووڵ ڕایگەیاندبوو کە ئیمامئۆغڵو کاتژمێر 9ـی ئەمشەو لە داواکاری گشتی ئامادە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پەراسوو بۆ جوانکاری کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی هەیە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فەزڵ شاكر دادگایی دەکرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: هاوکاریمان لەگەڵ ئاژانسی ئەتۆم پەکی دەکەوێت
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات






