ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان لە بڕیارێکی نوێدا کێشەی دابەشکردنی پارەی کۆن و دڕاو وەک مووچە چارەسەر دەکات، ئەمەش بە وەرگرتنەوەی دەسەڵاتی دابەشکردنی مووچە لە بانکێک کە سەر بە وەزارەت نییە.
چیرۆکی سەرەکی: بەردەوام مووچەخۆرانی سنووری سلێمانی و دەوروبەری کێشەی پارەی کۆن و دڕاویان هەبوو، کێشەی ئەوەشیان هەبوو 100 بۆ 200 هەزار، جاری وا هەبوو زیاتر تاک هەزارییان پێ دەدرا، بەتایبەت لە سنووری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی کە سەرپەرشتی بانکەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەکات.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاڤا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەستی کەوتوون، بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی لەکاتی تەمویلی مووچە جۆرێک مەقاسەی بۆ بانکەکانی دیکە کردووە، بۆ نموونە بانکی ئاشتی هەر لە سلێمانی مانگانە پێویستی بە 30 ملیار دینار بووە بۆ مووچە، داهاتی ناوخۆی بانکەکەش 7 ملیۆن دینار بووە، لە بانکی ناوەندی پێیان وتووە 23 ملیار دینارت بۆ دەنێرین، لەگەڵ 7 ملیارەکەی داهاتی ناوخۆ دەبێتە 30 ملیار و مووچەی پێ دابەش بکە.
زانیاریی زیاتر: پارەی داهاتی ناوخۆ ئەو پارەیە خەڵک ڕۆژانە لەکاتی مامەڵەکانیاندا دەیدەن بە حکومەت، وەکو سزاکانی هاتووچۆ، ئاو، کارەبا و ..هیتد، پارەی دەست خەڵکیش هەمووی نوێ نییە و بەشێکی کۆن و دڕاوە، لە بانکەکانیش هەمان ئەو پارە کۆن و دڕاوانە دراوەتە مووچە.
چارەسەر: بەپێی نووسراوێی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کە کۆپییەکەی دەست ئاڤا کەوتووە و واژۆی ئاوات شێخ جەنابی وەزیری لەسەرە، بڕیار دراوە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت و لەمەودوا بانکی ناوەندیی عێراق چ جۆرە پارەیەکی نارد ئەو دابەش بکرێت، داهاتی ناوخۆش دەدرێتە فەرمانگەکان و بەڵێندەران بۆ خەرجی ڕۆژانە کە پێی دەگوترێت خەرجی بەکاربردن. لە هەمان نووسراو ئەم کێشەیەش چارەسەر کراوە کە پێشتر فەرمانگەکان و بەڵێندەران دەبووایە بۆ هەموو خەرجییەک بۆ بانکی ناوەندی بگەڕێنەوە، بەڵام بەپێی یاسا مانگانە بۆ هەر فەرمانگە و بەڵێندەرێک بانکەکان دەتوانن تا 10 ملیۆن دینار خەرج بکەن.
لەمەودوا دەسەڵاتی دابەشکردنی مووچە و دەسەڵاتە ئیدارییەکان لە بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی وەردەگیرێتەوە، تەمویلی مووچە لە بانکی منارەی هەولێر بۆ بانکی ئاشتی لە سلێمانی دنێردرێت، لەوێشەوە ڕاستەوخۆ بۆ سەرجەم بانکەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان دەنێردرێت.
ئەمەش بزانە: بەپێی یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری، هیچ بانکێک بە ناوی بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی نییە و سەر بە بانکی ناوەندیی عێراقیش نییە، بەڵام پێشتر بەهۆی سەرپەرشتیکردنی پارەی کاش لەو سنوورە بووەتە ئەمری واقیع و وەزارەتیش مامەڵەی لەگەڵ کردووە،
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا ناوبژیوانیی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەکات
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نەوتی برێنت 70 دۆلار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زیو بەشێوەیەکی لەناکاو دابەزینی تۆمارکرد
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ تووشی دابەزینێکی لەناکاو بوو





