
لۆگۆی بزووتنەوەی گۆران و دادگەی فیدراڵی، گرافیک، ئاڤا
ئاڤا نیوز
دادگەی فیدڕاڵی عێراق دادبینی بۆ سکاڵایەکی باڵی گردەکەی گۆڕان دەکات کە دژی دانا ئەحمەد مەجید و بڕیاری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارکراوە.
وێنە گەورەکە: ناکۆکی نێوان دوو باڵەکەی گۆڕان گەیشتووەتە دادگەى باڵاى فیدڕاڵیى عێراق، بڕیارە سبەی ڕۆژى 26-03-2025 تاوتوێی سکاڵایەک بکات کە لەلایەن هۆشیار عومەر تۆمارکراوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکى ئەنجوومەنى کۆمیسیاران و دادگەی سلێمانی دەکات.
داواکارییەکان بەمشێوەیەن: لە بڕگەی یەکەمی سکاڵاکە داواکراوە بڕیارێکى ئەنجوومەنى کۆمیسیاران هەڵبوشێندرێتەوە، کە لە 11-09- 2024 دەریکردووە و دەرفەتی شەش مانگ بەردەوامبوون لە ئەرکەکانی سەرکردایەتی ئێستای گۆڕان داوە.
ــ داواکارییەکی دیکە پەیوەستە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکى دادگەى تاوانەکانى سلێمانى، کە 24-07-2024 دەرکراوە بۆ ڕاگرتنى بڕیارێکى پێشووى دادگە لە دژى دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەرى گشتى بزووتنەوەى گۆڕان.
ــ دەرکردنی فەرمانێکی دەوڵەت بۆ هەڵپەساردنی هەموو ڕێوشوێنەکانی فەرمانگەی کاروباری پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کە دوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرکردایەتی ئێستای بزووتنەوەکە گیراون.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی 19-09-2024، عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی پێشووى بزووتنەوەی گۆڕان، بریکارنامەی گشتیی بۆ دانا ئەحمەد مەجید کردووە بۆ بەڕێوەبردنی بزووتنەوەکە کرد، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران مەرجی ئەنجامدانی کۆنگرەی دانا، کە دەبوایە لە 11-03-2025 بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ڤەنزوێلا ئامادەیە لەگەڵ ترەمپ گفتوگۆ بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و سوودانی گفتوگۆ لەسەر گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پەیامێک ئاراستەی لایەنە کوردستانییەکان دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی چوار پەیام ئاراستەی عێراق دەکات






