
پرۆژەیەکی خێرخوازیی بۆ کەمکردنەوەی چارەسەری پزیشکی لە دهۆک ڕاگەیێنرا
ئاڤا نیوز
لە پارێزگای دهۆک پرۆژەیەکی خێرخوازی بۆ کەمکردنەوەی نرخی چارەسەری پزیشکی ڕاگەیێنراوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 400 پزیشک و سەنتەری چارەسەری تەندروستیی تایبەت لە مانگی ڕەمەزان دادەبەزێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لقی یەکی پارتی لە دهۆک بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی دهۆک پڕۆژەیەکی خێرخوازیان ڕاگەیاندووە، بۆ ئەوەی نرخی پزیشک و سەنتەرەکانی چارەسەری تەندروستی لە مانگی ڕەمەزان بە ڕێژەی 10% بۆ 25% کەم بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی یەکی پارتی لە دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ گرنگترین پرۆژەی خێرخوازیمان لە دهۆک ڕاگەیاند."
لەلایەکی دیکەوە: د. ئاراز عەبدال سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت، "دەرگای خۆتۆمارکردن لەم پرۆژە خێرخوازییە کراوەتەوە، هەر پزیشک و سەنتەرێکی چارەسەر خۆی تۆمارنەکردبێت، دەتوانێت لەمڕۆوە دەست بە ڕێکارەکان بکات."
ژمارەکان وادەڵێن: ئەو پزیشک، نەخۆشخانە و سەنتەرانەی تاوەکو ئێستا خۆیان لە پڕۆژەکە تۆمارکردووە بەمشێوەیەن:-
• نەخۆشخانە: 10
• نۆرینگەی پزیشکی: 222
• پزیشکی ددان: 38
• پزیشکی تیشک و سۆنەر: 15
• سەنتەری تیشک: 8
• دەرمانخانە: 42
• تاقیگە: 30
• ناوەندی کارمەندانی پزیشکی: 48
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت