ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لەبارەی مووچە چەندین پێشنیاز و ڕاسپاردە پەسند دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆبووەوە و چەندین پێشنیاز و ڕاسپاردەی لەبارەی مووچە پەسندکرد، لە کۆبوونەوەکەدا وەزارەتی دارایی ڕاسپێردرا بۆ دەرکردنی ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنیان، لە ناویشیاندا جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵیی لە داهاتی نانەوتی و پێدانی پێشینە بەم بابەتە لە پێش هەموو خەرجییەکان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی 10ـی 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، چەند پرسێکی تایبەت بە خەرجکردنی مووچە تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا و بە بۆنەی دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ، سەرۆکوەزیران داوای کرد هەڵمەتێکی شارستانی و لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە یاسا و ڕێنماییەکان بەڕێوەبچێت. سەرۆکوەزیران هیوای سەرکەوتنیشی بۆ هەموو ئەو کەس و لایەنانە خواست کە دەبنە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان و داکۆکی لە مافە دەستووریی و قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکەن.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان لە دوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی سێ لایەنەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و هەروەها بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەی هەردوو مانگی ئاب و ئەیلوول و مانگەکانی دیکەی ساڵی 2025 ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەک لە ڕاگەیێنراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستاندا هاتووە، "لە سەرەتای کۆبوونەوەکە، لە دووتوێی ڕاپۆرتێکدا، وردەکاریی بارودۆخی دارایی ئێستای هەرێم لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری خرایەڕوو کە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاریی هەرێمی کوردستان بە ژمارە و داتای پێویست، سەرجەم بوارەکانی داهاتەکان و خەرجییەکان و کورتهێنانی مانگانە ڕوون کرایەوە کە لە چوارچێوەی تەرازووی پێداچوونەوە، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی لێ ئاگادارکراوەتەوە.
پاشان هەریەک لە وەزیری دارایی و ئابووری و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، وردەکاریی زیاتریان لەسەر ڕاپۆرتەکە خستەڕوو کە پێشتر بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوەکانی کوردستان ئامادە کرابوو، دوای گفتوگۆ و تاوتوێکردنی بابەتەکە، ئەنجوومەنی وەزیران لە پێناو دابینکردنی مووچە و شایستەی دارایی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و زامنکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان، چەندین ڕاسپاردە و پێشنیازی پەسەند کرد و وەزارەتی دارایی ڕاسپێردرا بۆ دەرکردنی ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنیان، لە ناویشیاندا جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵیی لە داهاتی نانەوتی و پێدانی پێشینە بەم بابەتە لە پێش هەموو خەرجییەکان، تاوەکوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ هیچ شتێک نەکاتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچەی هەردوو مانگی ئاب و ئەیلوول و مانگەکانی دواتریش، کە ئێمە لە مانگی تشرینی یەکەمین و مووچەخۆرانی کوردستان مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆیان هێشتا وەرنەگرتووە .
ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات، وەزارەتی دارایی فیدراڵ ڕاسپێرێت بە خەرجکردنی مووچەی کوردستان بە تایبەتیش وەک وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت خستیەڕوو، ڕێککەوتننامەی سێ لایەنەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان زۆر بە باشی بە بێ کەموکووڕی جێبەجێکراوە و زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم لە بازاڕی جیهانی لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆ فرۆشراوە و داهاتەکەشی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەنتەری زانست؛ پرۆژەیەکی گەورە و سەرنجڕاکێش بۆ داهێنان لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
14 تشرینی یەکەم
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
14 تشرینی یەکەم
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
14 تشرینی یەکەم
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
13 تشرینی یەکەم
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
یونیسێف: لە کۆی 10 ماڵ لە غەززە نۆ ماڵ زیانیان بەرکەوتووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەنتەری زانست؛ پرۆژەیەکی گەورە و سەرنجڕاکێش بۆ داهێنان لە هەولێر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەندکراوە فەڵەستینیەی بە "کەوچک" هەوڵی هەڵاتنیدا ئازادکرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ نامەیەک بۆ سەرۆککۆماری عێراق دەنێرێت