
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵیت، ئێران یان دەبێت دانوستان بکات یان خۆی بۆ سزای قورس ئامادە بکات.
وێنە گەورەکە: کێشەی نێوان ئێران و ئەمریکا و وەڵامنەدانەوەی ئێران بۆ دانوستان، تا دێت دەبێتە هۆی زیاد بوونی سزاکانی سەر ئێران و ئەمریکاش هەڕەشە دەکات دەڵێت دەبێت زۆر خێرا خۆیان بۆ دانوستان ئامادە بکەن.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی قسەی بۆ ڕۆژنامەنوسان کرد و ڕایگەیاند:
٠ ئێران دەبێت زۆر خێرا ئامادەیی دانوستان بێت، بە پێچەوانەوە سزای زۆر قورس چاوەڕێی دەکات.
٠ نامەم بۆ ئێران نارد و تێیدا وتوومە دەبێت ئامادەی دانوستان بن، چونکە چی دیکە ڕێگە نادەین ئەم دۆخە وا بڕوات.
٠ حووسییەکان لەژێڕ فشارێکی قورسدان گرنگترین شوێنەکانیان بە ئامانج گیراون، گروپێکی لاوازن ئەوان خۆیان مووشەک دروست دەکەن، بەڵام لە ئێرانیش موشەک وەردەگرن ئەوان لقێکن لە ئێران وەک گرووپەکانی دیکە.
زانیاریی زیاتر: دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا سەبارەت بە هەڕەشە جیهانییەکان بۆ سەر وڵاتەکە دەڵێت دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا هەڵسەنگاندنیان کردووە کە ئێران بەردەوام دەبێت لە لێکۆڵینەوە لە چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی بە ئامانجی هێرشبردن.
ئەمەش بزانە: دۆناڵد ترەمپ چەندین جار هیوای خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەربڕیوە، لە 4ـی شوباتی 2025 یاداشتنامەیەکی واژۆ کرد بۆ درێژەدان بە سیاسەتی 'ئەوپەڕی گوشار' لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕایگەیاند، ئامادەیە لەگەڵ سەرۆکی ئێران گفتوگۆ بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"





