
ئامێرێکی پارە ڕاکێشان (ئای تی ئێمی هەژماری من) - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
تیمی هەژماری من مووچەخۆران ئاگادار دەکاتەوە سەردانی ئەی تی ئێمەکان نەکەن بۆ ڕاکێشانی مووچە تاوەکو کورتەنامەیان پێدەگات.
چیرۆکی سەرەکی: سبەی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەکرێت و سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئەم مانگەش 313 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و تیمی هەژماری من لە دوو ڕاگەیێنراوی جیاوازدا بڵاویان کردووەتەوە؛ ڕاستەوخۆ پارە ئەخرێتە سەر هەژماری سوودمەندبووانی هەژماری من و کاتژمێر 08:00ی بەیانی سبەی پێنجشەممەش مووچەی بەشێکیان بەردەست دەبێت.
ئاگاداری فەرمی: تیمی سەرپەرشتیکردنی هەژماری من بە ئاڤایان گوت: بەش بەش پارە دەخرێتە سەر هەژماری مووچەخۆران، پێویست ناکات هیچ مووچەخۆرێک سەردانی ئەی تی ئێمەکان بکات تاوەکو لەڕێگەی مۆبایلەکەیەوە کورتەنامەی بەدەست نەگات.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری ئەوەی پارەی سەرجەم مووچەخۆران بەیەکەوە ناخرێتە سەر هەژمارەکانیان کەمی ئەی تی ئێمەکانە، تاوەكو ئێستا تەنیا 550 ئەی تی ئێم لە 200 شوێنی جیاجیای هەرێمی كوردستان دانراون، واتا هەر 569 مووچەخۆر ئەی تی ئێمێکی بەردەکەوێت، ئەگەر پارەی هەموویان بەیەکەوە بەردەست بخرێت جەنجاڵییەکی زۆر دروست دەکرێت، بەردەوامیش کار لەسەر دانانی ئەی تی ئێمی زیاتر دەکرێت .
ئەمەش بزانە: لەکۆی یەك ملیۆن مووچەخۆر، تاوەكو ئێستا 732 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار كراون، 405 هەزار كارتی بانك دابەش كراون و 313 هەزار مووچەخۆریش کارتەکەیان کارایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن