
مۆنۆمێنتی شەهیدان (هەڵەبجە)
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو نیسابی یاسایی تەواو نەبوو بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت، فراکسیۆنە کوردستانییەکان هەڵویستیان وەرگرت و ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی و ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیاریانداوە بەشداریی هیچ دانیشتنێکی داهاتووی پەرلەمان نەکەن، ئەگەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی تێدا نەبێت.
لێدوانە فەرمییەکان:
- سروە محەممەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی ئەمشەو بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تێپەڕێنن. ئەگەر تێنەپەڕێنرێت، ئەوا وەکو فراکسیۆنە کوردستانییەکان هەڵوێستیان دەبێت.
- سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق بەدووری دەبینێت دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بکرێت. سۆران عومەر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، فراکسیۆنە سونییەکان و بەشێکیش لە فراکسیۆنە شیعییەکان لەگەڵ تێپەڕاندنی یاساکە نین. ئەگەر بێت و بابەتی هەڵەبجە تێنەپەڕێنرێت حەقوایە هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەک دەنگ بن تاوەکو ئەو بابەتە تێنەپەڕێنرێت و دەنگدانی لەسەر نەکرێت، بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکەی پەرلەمانی عێراق نەکەین.
- دارا سێکانیانی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق لە بارەی ئەگەری دروستکردنی بەربەرست لەبەردەم پرۆژەیاساکە و تێنەپەڕاندنی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بە دڵنیاییەوە هەڵوێستی ئێمەش وەکو سەرجەم فراکسیۆنەکانی دیکە دەبێت، چیمان بە باش زانی ئەوە دەکەین، بەلایەنی کەمەوە ئێمەش بایکۆتی دانیشتنەکان بکەین.
زانیاریی پەیامنێر: بەگوێرەی ئەو زانیاریانەشی دەست پەیامنێری ئاڤا میدیا لە بەغدا کەوتووە، فراکسیۆنی نەوەی نوێش بەشداری دانیشتنەکەی ئەمشەو دەکەن و پێیانوایە ئەوان بۆ پرسە نیشتمانییەکان لەگەڵ لایەنەکانی دیکە یەک دەنگ دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند





