
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نەبیە بەری، سەرۆکوەزیرانی لوبنان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، عێراق بۆ ماوەی شەش مانگ سووتەمەنی بۆ لوبنان دابین دەکات، هاوکات بەشداریی دەکات لە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە لە دوای جەنگ.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن لەگەڵ نەبیە بەری، هاوتا لوبنانییەکەی قسەی کرد، پرسی جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل، ئاوەدانکردنەوەی لوبنان و پەیوەندیی دووقۆڵییان تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیرانی عێراق پاڵپشتی عێراقی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی لوبنان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە دووپاتکردەوە، جەختیشی کردەوە عێراق پابەندە بە بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوەی لوبنان. هاوکات ڕەزامەندیی دا وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ ماوەی شەش مانگ سووتەمەنی بۆ لوبنان دابین بکات.
زانیاریی زیاتر: لوبنان لە مانگی تەمموزی ساڵی 2021 ڕێککەوتنێکی لەگەڵ عێراق واژۆ کرد بۆ هاوردەکردنی یەک ملیۆن تۆن نەوتی ڕەش بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی کارەبای وڵاتەکەی، لە سەرەتای ئەم مانگە، لوبنان لەگەڵ عێراق ڕێککەوت بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستێک بۆ دابینکردنی نزیکەی 2 ملیۆن تۆن نەوتی خاو لەبری نەوتی ڕەش.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی 4ـی ساڵی ڕابردوودا، بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزەکانی لوبنان کە ماوەی شەش مانگ شایستە داراییەکانی بە عێراق نەدابوو، کێشەی لە دابینکردنی سووتەمەنی بۆ دروست بووبوو. دواتر حکومەتی عێراق ڕەزامەندیی دەربڕی بە پێدانی سووتەمەنی بە لوبنان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ دابەزینی مێژوویی تۆمار کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی پەیامێک بۆ وڵاتانی بیانی دەنێرێت






