
دوورگەکانی هێرد و ماکدۆناڵد
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ پێناسی گومرگی بەسەر دورگەیەکی بێ دانیشتوو کە تەنیا نیشتمانی بەتریقەکانە دەسەپێنێت و دوورگەکە ناوی هێرد ئاند ماکدۆناڵدە و کەوتووە باشووری نیوە گۆی زەوی.
چیرۆکی سەرەکی: دوورگەکانی هێرد و ماکدۆناڵد لە کۆمەڵێک دوورگەی گڕکانی پێکهاتوون و لە نزیک ئەنتارکتیکایە، بە سەهۆڵ داپۆشراوە، نیشتمانی بەتریقەکانە، ژمارەی دانیشتووانی ئەو دوورگە دوور دەستە سفرە واتە کەسی لێ ناژیێت، بەڵام دوێنێ لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە بە ڕێژەی 10% پێناسی بەسەر هاوردەی کاڵاکانی ئەو دوورگەیەدا سەپێندرا.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا زنجیرەیەک باجی نوێی بەسەر دەیان وڵاتی جیهان سەپاند و بە تەواوەتی جەنگی ئابووری لە دژی وڵاتانی جیهان ڕاگەیاند. ڕۆژی سەپاندنی پێناسە گومرگییەکانیشی بە ڕۆژی ئازادی ئەمریکا وەسف کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوورگەکانی هێرد و ماکدۆناڵد خاکێکی دوورە دەستی دەرەوەی ئوستراڵیان و لە دوورترین شوێنەکانی سەر زەوین، مرۆڤ دەتوانێت بە گەشتێکی دوو هەفتەیە لە پێرسی کەناراوەکانی ئوستراڵیاوە و گەشت بۆ دوورگەکە بکات، هیچ مرۆڤێک لەو دوورگانەدا ناژیێت و تەنانەت دوایین گەشتی مرۆڤ بۆ ئەو دوورگانە نزیکەی 10 ساڵ بەر لە ئێستا بووە.
زانیاریی زیاتر: جگە لە دوورگەکانی هێرد و ماکدۆناڵد، چەند دوورگەیەکی دیکەی دوورە دەست وەک دوورگەکانی کۆکۆس (کیلینگ) و دوورگەی کریسمس و دوورگەی نۆرفۆلک لە لیستی پێناسی گومرگی دۆناڵد ترەمپدا ناویان هاتووە و پێناسیان بەڕێژەی جیاواز بەسەردا سەپێندراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 20 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"






