بۆ یەکەمجار بەریتانیا و ئەمریکا بە هاوبەشی مووشەکی هایپەرسۆنیک تاقی دەکەنەوە
- جیهان
- 6 نیسان

وێنەیەکی گوزارشتی مووشەکی هایپەرسۆنیک
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا تۆمارکردنی قۆناغێکی نوێ و گرنگی لە بەرهەمهێنانی مووشەکی هایپەرسۆنیک بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: پێشبڕکێی دروستکردنی پیشەسازی چەک لە نێوان وڵاتان و بە تایبەت لە نێوان ناتۆ و ڕووسیا بەردەوامی هەیە و دوای ڕێککەوتنی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ دروستکردنی جۆرێکی نوێ لە مووشەکی خێراتر لە دەنگ، ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیری بەرگری بەریتانیا تۆمارکردنی قۆناغێکی گرنگی لە دروستکردنی بزوێنەری مووشەکی هایپەرسۆنیک ڕاگەیاند و یەکەم تاقیکردنەوەی مووشەکەکە ئەنجام درا.
لێدوانی فەرمی: جۆن هییڵی، وەزیری بەرگریی بەریتانیا ڕایگەیاند: " زاناکانمان قۆناغیکی گرنگیان لە دروستکردنی بزوێنەری مووشەکی هایپەرسۆنیک بڕی و بە سەرکەوتووانە تاقی کرایەوە، ئەمڕۆ سات و قۆناغێکی گرنگ بوو لە مێژووی تویژینەوەکان لەسەر دروستکردنی موشەکی هایپەرسۆنیک و پیشەسازی چەک، ئەم قۆناغە گرنگەی ئەمڕۆ ئامانجێکی هاوبەش و گرنگی بەریتانیا و ئەمریکا بوو."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مووشەکی هایپەرسۆنیک خێراییەکەی دەگاتە پێنج ئەوەندی خێرایی دەنگ، زیاد لە 3 هەزار و 800 میل دەبڕێت لە کاتژمێرێکدا و هیچ فڕۆکەیەک توانای ڕێگریکردن و خستنەخوارەوەی نییە.
بۆچی گرنگە: پێشکەوتنی بەریتانیا و ئەمریکا لە دروستکردنی مووشەکی هایپەرسۆنیک گرنگییەکی گەورەی بۆ هەردوو ووڵات و ناتۆ هەیە، چونکە ڕووسیا بۆ ماوەی چەندین ساڵە کار لە سەر سیستمی مووشەکی دەنگبڕ دەکات و پێشکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"





