هاکان فیدان: ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ عێراق هەبوو
- کوردستان
- 8 نیسان

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا وەزیری دەرەوەی تورکیا دووپاتی دەکاتەوە، زەرەرمەندی یەکەمی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە حکومەتی عێراقە، هاوکات هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی لە چارەسەکردنی کێشەکان بەرز دەنرخێنێت.
وێنە گەورەکە: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی "یو تیڤی"ی عێراقی ئەنجامدا و باس لە چەندین پرسی هاوبەشی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسی ناوچەکەی کرد.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان لە چاوپێکەوتنەکەدا ڕایگەیاند:
- تورکیا ڕای وایە کێشەکانی عێراق پەیوەستە بە پرسی تیرۆر و پەکەکە، کە بەردەوام هەڕەشە لە تورکیا دەکەن بەڵام هیچ کاریگەرییەکیان بەسەر تورکیاوە نییە، ڕێکخراوەکە بەشێکی زۆری خاکی عێراقی داگیرکردووە بە شەنگالیشەوە.
- پەیوەندییە بازرگانی و سیاسییەکانی نێوان عێراق و تورکیا زۆر گرنگن بە پتەوکردنیان باشترین دەستبەر دەکەین.
- عێراق پێویستە دەستبەرداری ئەو بۆچوونە بێت کە سووریا مەترسییە بۆی.
- پێمان وایە ئەحمەد شەرع، هیچ مەترسییەکی دروستنەکردووە بۆسەر ناوچەکە و ئیسرائیلیش.
- ئەگەری هەیە سووریا ببێتە بەشێک لە ڕێگەی گەشەپێدان، بەڵام بەپێی هەندێک پێوەری دیاریکراو.
- ئەگەر سەرچاوە نەوتییەکانی باشووری عێراق لە ڕێگەی تورکیاوە لە ڕێگەی پڕۆژەی گەشەپێدانەوە ببەسترێتەوە بە ئەوروپا، ئەمە دەبێتە هۆی کردنەوەی بازاڕێکی گەورە بۆ عێراق.
- هاوکات زۆر سەرچاوەی گازی سروشتی لە عێراقدا هەن کە هێشتا وەبەرهێنانی تێیدا نەکراوە، تورکیا ئامادەیە لەم دوو بابەتە یارمەتیی عێراق بدات.
-ڕاگرتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، زیانێکی گەورەی بە عێراق گەیاندووە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: هاکان فیدان ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەولێر و سەرۆک بارزانی هەیه کە ڕۆڵی له چارەسەکردنی کێشەکانی ناوچەکه و عێراقدا هەیە.
- چەند جار شاهیدی ئەوه بووین چ له شەڕی دژ به تیرۆر، چ له پرسی وزه و بوارەکانی دیکەش، هیوادارین هاوڕێیانمان له سلێمانی ناوچەکە پاک بکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی پێشوتری "ئەپیکۆر"، ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، مانگانە زیانەکەی بە یەک ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، واتا تاوەکو ئێستا 24 ملیار دۆلار زیان بەر ئابووری عێراق گەیشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
بڕی پێدانی بەنزین بە نرخی پاڵپشیکراو زیاد دەبێت
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
پارتی دوایین دەرفەت لەبارەی پێکهێنانی حکومەت بە یەکێتی دەدات
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ هۆشداری لەبارەی پیسکردنی ژینگەی ناو بازاڕی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی داوا لە ترەمپ دەکات پووتین بە ئاگربەست ڕازی بکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە لە زاخۆ دابەش دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
19 تشرینی یەکەم
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
19 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
بڕی پێدانی بەنزین بە نرخی پاڵپشیکراو زیاد دەبێت
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
پارتی دوایین دەرفەت لەبارەی پێکهێنانی حکومەت بە یەکێتی دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە لە زاخۆ دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی جیهان لە سلێمانی داوای خزمەتگوزاری دەکەن