
تابلۆی پردی نێوان کەرکووک - بەغدا لە خورماتوو
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین زمانی کوردی لەسەر تابلۆی پردی نێوان کەرکووک - بەغدا لە خورماتوو لاداوە و ڕێگری لەو کەسانە دەکات کە هەوڵی دانانەوەی دەدەن، کوردیش لە شارەکە دەڵێت؛ قبووڵی ناکەین و دەبێت ناوێک بێت هەمووان لەسەری کۆک بن.
چیرۆکی سەرەکی: تابلۆی پردی نێوان کەرکووک - بەغدا کە دەکەوێتە خورماتوو، لەلایەن عاتف نەجاڕ، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین کە تورکمانە و سەر بە ڕێکخراوی بەدرە، تاکڕەوانە هەڵساوە تابلۆکەی گۆڕیوە، پێشتر بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی و تورکمانی بوو، ئێستا تەنیا تورکمانی هێشتووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: بورهان جومعە، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی لە سەڵاحەددین بە ئاڤای گوت، "لەڕێگەی پارێزگاری شارەکە لەسەر هێڵین و جەختمان لەوە کردووەتەوە کە بەشێوازێک ئەو تابلۆیە بنووسرێت کە هەمووان لەسەری کۆک بن نەک بەدڵی لایەنێک بێت کە کەمینەن لە ناوچەکە."
زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین لە 15 کورسی پێکدێت و کورد خاوەنی یەک کورسی ئەو پارێزگایەیە، کە بەر یەکێتی کەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






