سبەی لە هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕووخانی دەسەڵاتی سەدام و لە عێراقیش بەبۆنەی کوژرانی باقر سەدر پشووە
- عێراق
- 8 نیسان

ساتی لادانی پەیکەری سەدام حوسێن لەلایەن سەربازێکی سوپای ئەمریکا لە ساڵی 2003
ئاڤا نیوز
سبەی 22 ساڵ بەسەر کەوتنی بەغدا و کۆتاییهێنان بە ڕژێمی پێشووی عێراق تێدەپەڕێت، لە هەرێمی کوردستان بەو بۆنەیەوە پشووی فەرمییە، بەڵام لە چەند پارێزگایەکی عێراق بەبۆنەی ساڵیادی کوژرانی محەممەد باقر سەدر دەکرێتە پشووی فەرمی.
پێدراوە ڕاستییەکان: بەگوێرەی ڕۆژژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 9ی نیسان بەبۆنەی ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق پشووی فەرمییە. بەڵام پارێزگاکانی عێراق تەنانەت لە یاسای نوێی پشووە فەرمییەکانیش ڕۆژی 9ی نیسانی تێدا نییە، بەڵام لە ژمارەیەک پارێزگا بەبۆنەی ساڵیادی کوژرانی محەممەد باقر سەدر سبەی چوارشەممە کراوەتە پشوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو پارێزگایانەی عێراق کە سبەی چوارشەممە 9ی نیسانیان بەبۆنەی ساڵیادی کوژرانی محەممەد باقر سەدر وەک پشووی فەرمی ڕاگەیاندووە، بریتین لە: بەغدا، کەربەلا، بابل، بەسرە، واست، زیقار، نەجەف، دیالە، موسەننا، دیوانیە و میسان.
باکگراوند: ڕۆژی 20ـی ئازار 2003، بە بەشداری 300 هەزار و 884 سەرباز، هێرشی وڵاتانی ھاوپەیمان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ سەر عێراق دەستی پێکرد و ڕۆژی 9ی نیسان کۆتایی بە حکومڕانی 35 ساڵەی بەعس لە عێراق هێنرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
بەشێکی فەرمانبەران 13٪ـی مووچەکەیان دەبڕدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا داواکارییەکی ئیسرائیلی ڕەتکردووەتەوە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: سیستەمی ڕاداری ئێران کرایە ئامانج و تێکشکێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق گرووپە چەکدارەکان پابەندی ڕاگرتنی شەڕ دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێڵگەیەکی غازی بەسرە بەهۆی مەترسی ئەمنییەوە چۆڵ دەکرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجیانی ئێران بە کاتی بۆ عێراق دەگوازرێنەوە و جێگیر دەکرێن
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت