
سەرۆک بارزانی لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب ئاماژەی بەوە کرد، لە ئەنجامی گرفتە گەورەکانی ناوچەکە ئەگەری هەیە شەڕی گەورەش بەڕێوەبێت و پێویستە کاربەدەستانی عێراق وڵاتەکەیان لەو شەڕانە دوور بخەنەوە.
وێنە گەورەکە: بە بەشداریی سەرۆک بارزانی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب کرایەوە و 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، زیاتر لە 350 ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە لە 22 وڵاتی جیهانەوە بەشداریی پێشانگای ئەمساڵیان کردووە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی لەمیانی بەشداریکردنی لە کردنەوەی پێشانگاکە گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تا ڕادەیەک چارەسەر کراون، بەڵام هێشتا زۆری ماوە، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003، عێراقی نوێ لەسەر سێ بنەمای سەرەکی دامەزرا کە بریتیە لە؛ هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان بەڵام بەداخەوە پێیەوە پابەند نەبوون
زانیاریی زیاتر: "لە ساڵی 2005، دەستووری عێراق نووسراوە و کورد ڕۆڵێکی سەرەکی لەمبارەیەوە هەبوو، 85٪ هاووڵاتییان دەنگیان پێدا، ئەگەر پابەندی بەو دەستوورە کرابا زۆرێک لەو کێشانەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا ڕوویان نەدەدا".
- ئێستاش چارەسەری بنەڕەتی، گەڕانەوەیە بۆ ئەو سێ بنەمایە و پابەندبوونە بە دەستوور.
- لە دەوروبەرمان گرفتی زۆر گەورە هەیە و شەڕی گەورەش بەڕێوەیە.
- پێویستە کاربەدەستانی بەغدا بە هەموو توانایانەوە هەوڵبدەن عێراق تێکەڵاوی ئەو شەڕانە نەبێت.
زانیاریی زیاتر: ئەم هۆشدارییەی سەرۆک بارزانی لە کاتێکدایە چەندین شەڕ و گرژیی لە ناوچەکەدا هەیە، بەتایبەتی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن و دەستپێکردنەوەی جەنگی غەززە و گۆڕانکارییەکانی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ دابەزینی مێژوویی تۆمار کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێكدا زیاتر لە 1400 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سۆران جێبەجێکراون
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێمپایەر وۆڕڵد خەڵاتێکی بەناوبانگی بردەوە






