کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆبوونەوەیەکی گرنگ بکات و تێیدا تاوتوێی ژمارەیەک پرسی سیاسی گرنگ لە وڵاتدا بکات، لەوانە ڕازیکردنی سەدر بۆ گەڕانەوە بۆ هەڵبژاردنەکان و تاوتوێکردنی داواکارییەکانی مامۆستایان و ئامادەکارییەکانی حکومەت هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
وێنە گەورەکە: هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی عێراق لەخۆدەگرێت و چەند مانگ جارێک لەسەر چەند پرسێکی هەنووکەیی پەیوەست بە دۆخی وڵات بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا کەوتووە، ئامادەکاری کراوە تاوەکو کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەجێندای کۆبوونەوەکە پەیوەست دەبێت بە ئامادەکارییەکانی حکومەت بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە لایەکی دیکەوە: بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە، لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی دەرئەنجامەکانی کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکرێت کە دووشەممەی ڕابردوو بەڕێوەچوو، هاوکات تاوتوێی میکانیزمەکانی ڕازیکردنی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دەکرێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لەکۆبوونەوەکەدا میکانیزمی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی فەرمیدا تاوتوێ دەکرێت کە ئەنجوومەنی وەزیران لەدوایین دانیشتنی خۆیدا دیاری کردبوو و هەروەها پرس و خشتەی بودجەی گشتی و ناردنی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران و دۆسیەی ناڕەزایی مامۆستایان لەسەرتاسەری وڵات و دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان تاوتوێ دەکرێت.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی چوارشەممە 9ـی نیسان ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی 11ـی 11ـی وەک وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستنیشان کرد و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو وادەیە پیشاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا هێز ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی نەدرا بە ترەمپ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاوەكوو كۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی هەشت یەكلا دەبێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: ئامێرەکانی دەنگدانی گشتیی کارتی دەنگدەری تایبەت ناخوێنێتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە ڕێککەوتنی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی هەڵبژاردنەوە لویس ساکۆ پەیامێک بۆ مەسیحییەکان دەنێرێت