
ڕەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە و چەندین پرسی گرنگیان تاوتوێ کرد، لەوانە پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارهى ئەمڕۆ 2025-04-11، له چوارچێوهى بهشداريكردنیدا له كۆڕبهندى دیپلۆماسی ئەنتالیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لهگهڵ ڕەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا كۆبووهوه.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا گرنگی پەیوەندییهكانى توركيا لهگهڵ عێراق و هەرێمی کوردستان له ههموو بوارهكاندا باسکرا، هەروەها تيشک خرایە سهر پرۆژهى ڕێگهى گهشهپێدان، جهخت لەسەر خواستى هەردوولا بۆ فراوانکردنی هاوکاريی هاوبهش به شێوهيهك خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانى بکات.
بەشێکی دیکە لە ڕاگەیێنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:
٠ پرۆسهى ئاشتى و دوا كۆبوونهوهى ئهردۆغان لهگهڵ شاندى ئيمرالى باسکرا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەیی بۆ هەر هاوکارییەک لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی دەربڕی، هاوکات پرۆسەکەی به مێژوويى له قهڵهم دا.
٠ نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند کە پرۆسەی ئاشتی دەرفەتێکە دەبێت هەمووان زۆر بە جدی وەریبگرن، نابێت ئەم دەرفەتە لەدەست بدرێت، پێویستە پەکەکەش بەپیر بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بچێت و پێیەوە پابەند ببیت.
٠ لەمیانی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا، دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە و دۆخی سووریا و گرنگی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ کران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






