
پەرلەمانی چین- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی چین یاسایەكی هەموار كردەوە، كە بە هۆیەوە دەسەڵاتی زیاتر بە حیزبی كۆمۆنیست دەدات تا كۆنترۆڵی زیاتری بە سەر حكومەت و ئەنجوومەنی دەوڵەتدا هەبێت.
وێنە گەورەكە: كۆنگرەی نیشتیمانیی گەل، یان پەرلەمانی چین بە دوو هەزار و 883 دەنگی بەڵێ، هەشت دەنگی نەخێر و نۆ دەنگی خۆپاراستن لە دەنگدان، یاسای ئۆرگانیی ئەنجوومەنی دەوڵەتی هەموار كردەوە، بە گوێرەی هەموارەكە دەسەڵاتەكانی ئەنجوومەنی دەوڵەت كە سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە سەرۆكایەتیی دەكات و سەرپەرشتی حكومەتە خۆجێییەكان دەكات، كەمتر دەكرێنەوە و دەسەڵاتی زیاتر بە حیزبی كۆمۆنیستی چین دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: لە هەمواری نوێی یاساكەدا هاتووە: دەبێت ئەنجوومەنی دەوڵەت بە تەواویی پاڵپشتیی لە دەسەڵاتی كۆمیتەی ناوەندیی حیزب و سەركردایەتییە یەكگرتوو و ناوەندییەكەی بكات و پەیڕەویی لە بیری، شی جینپینگ، سەرۆكی حیزبی كۆمۆنیست و سەرۆكی چین، بكات.
ئەمەش بزانە: لە ساڵی 1982 ەوە ئەمە یەكەمجار ئەم یاسایە هەموار دەكرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سووریا و ئوردن لەسەر گاز و وزەی کارەبا ڕێککەوتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
1 تەممووز
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
1 تەممووز
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
30 حوزەیران
زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
30 حوزەیران
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات
30 حوزەیران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێلیکۆپتەری شاندێكی یەکێتیی ئەفریقا لە سۆماڵ دەکەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بە فەرمی کارەکانی ئاژانسەکەی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ڕاگرت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: دوو سیخووڕی چینمان دەستگیر کرد
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە هاوکارییەکانی بۆ ئۆکراینا ڕاگرت