ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق داوا دەکەن مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران دەستکاری بکرێت
- عێراق
- 12 نیسان

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 60 ئەندامی پەرلەمانی عێراق واژۆیان لەسەر نوسراوێک کردووە و داوا دەکەن لەم خولەی پەرلەماندا مووچەی بنەڕەتی هەموار بکرێتەوە، هاوکات داواش دەکەن مووچەی سەرۆکایەتییەکان و پلە تایبەتییەکان کەمبکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: خۆپیشاندانی مامۆستایانی عێراق ماوەی هەفتەیەکە بەردەوامە و تێیدا داوای زیادکردنی مووچەکانیان دەکەن، وای لە بەشێک لە پەرلەمانتاران کرد سەرلەنوێ پێشنیاز بکەن یاسای مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران هەموار بکرێتەوە و مووچەی فەرمانبەران زیاد بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا دۆخی دارایی عێراق و دابەزینی نرخی نەوت وای لە حکومەت کردووە لە هەنگاونان لەم بابەتەدا پەلە نەکات.
زانیاریی زیاتر: ئەو پەرلەمانتارانە لە یاداشتەکەیاندا داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە لیژنەی هەمواری مووچەی بنەڕەتی کارابکرێت، تا لیژنەکە بتوانێت لەم خولەی پەرلەماندا کارەکانی خۆی تەواو بکات.
ئەوانەی واژۆیان لەسەر نوسراوەکە کردووە، ئەوەشیان خستووەتەڕو، پێویستە بکرێتە مەرج لەکاتی هەمواری مووچەدا، مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکە، پەرلەمانتاران و هەموو پلە تایبەتییەکان لە هەموو ناوچەکانی عێراق کەمبکرێتەوە، ئەوەش بە ئامانجی بەدیهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتیی.
لێدوانی فەرمی: یەکێک لەو پەرلەمانتارانەی واژۆی لەسەر نوسراوەکە کردووە و بە پەرلەمانتارێکی نزیکیش لە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دادەنرێت، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بابەتی هەمواری مووچە بابەتێکی سیادییە و پێویستی بە ڕێککەوتنی سیاسی لە دەرەوەی پەرلەمان هەیە، ئەوانیش هەرچەندە واژۆیان لەسەر نوسراوەکە کردووە، بەڵام باوەڕیان وایە ئەم بابەتە لەم خولەدا ئەنجامی نابێت و لە خولی داهاتووی پەرلەماندا یەکلایی دەکرێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: بەگوێرەی پێشنیازێک کە دراوەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەو فەرمانبەرانەی پلەکانیان نزمە مووچەکەیان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکرێت، بۆ نمونە پێشنیازکراوە مووچەی فەرمانبەری پلە 10؛ لە 170 هەزار دینارەوە بکرێتە بە 425 هەزار، مووچەی فەرمانبەری پلە یەکیش لە 910 هەزار دینارەوە بکرێتە ملیۆنێک و 10 هەزار دینار.
هەمواری موچەی بنەڕەتی بۆ پلە بنەڕەتیەکان بەم شێوەیە پێشنیاز کراوە:
پلە 10
170000 دەبێتە 425000
پلە 9
210000 دەبێتە 483000
پلە 8
260000 دەبێتە 546000
پلە 7
296000 دەبێتە 562000
پلە 6
362000 دەبێتە 615000
پلە 5
429000 دەبێتە 643000
پلە 4
509000 دەبێتە 712000
پلە 3
600000 دەبێتە 780000
پلە 2
723000 دەبێتە 867000
پلە 1
910000 دەبێتە 1010000
بەڕێوبەری گشتی و هاوشێوەکانی لەو پلەیە
1500000 موچەی بنەڕەتی
پلە تایبەتەکانی وەکو بریکاری وەزیر و ڕاوێژکاران
2413000 موچەی بنەڕەتی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






