کارگەیەکی دروستکردنی ئۆتۆمبێل بە سەرمایەی 500 ملیۆن دۆلار لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
- بزنس
- 17 نیسان

گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمپانیایەکی ئەڵمانی، کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و دەستەی وەبەرهێنانیش دوایین هەوڵەکان لەوبارەیەوە بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ فراوانکردن و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات بەردەوامە و ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر دابینکردنی هەلی کار بۆ هاونیشتمان دروست دەکات، لەم چوارچێوەیەشدا کۆمپانیایەکی ئەڵمانیی تایبەت بە دروستکردنی ئۆتۆمبێل، کارگەیەک لە کوردستان دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: شاندێکی کۆمپانیا ئەڵمانییەکە سەردانیان کردووین، ئێستا گەڕاونەتەوە بۆ ئەڵمانیا تاوەکوو دیراسەی پرۆژەکە بکەن، دەستەی وەبەرهێنانیش چاوەڕێی گەڕانەوەی شاندی کۆمپانیاکە دەکەن تا کارنامەی تایبەت بە پرۆژەکە پێشکەش بکەن و کاری لەسەر بکرێت.
-حکومەتی هەرێمی کوردستان زەوی بێبەرامبەر بۆ کۆمپانیاکە دابین دەکات.
-کۆمپانیاکە وەک کۆمپانیایەکی ناوخۆیی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، بۆ ماوەی 10 ساڵ لە باجەکان دەبەخشرێت.
-حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئاسانکارییەک بۆ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان دەکات.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا میدیا زانیویەتی کە سەرمایەی پرۆژەکە نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەکە بە فەرمی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمەش بزانە: مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو کارگەی "ئینفینیکس" بۆ دروستکردنی مۆبایلی زیرەك، وەک یەکەم کارگە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هاوكاریی شارەزایانی چینی لە بواری تەكنەلۆژیا لە هەولێر کرایەوە، کارگەکە توانای دروستکردنی 30 هەزار مۆبایلی هەیە لە مانگێکدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 6 خولەک لەمەوپێش
لەسەر گیان لەدەستدانی ژنێکی زاخۆ سێ کەس دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ماوەی تۆماری بایۆمەتری بۆ سێ هەفتە درێژدەکاتەوە
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دەنگی مووچەخۆرانی ڕانیە و قەڵادزێ دەگەیەنێتە لایەنی پەیوەندیدار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خەڵکی عێراق لە تووڕەیی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و دووەمی جیهانن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بوونی پاڵاوگەیەکی نەوتیی عێراق لە سۆماڵ ئاشکرا دەبێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: ئەگەری مردنی پیاوان بەهۆی دڵشکان لە خانمان زیاترە
18 ئایار
مەحسوون قرمزیگول: لە تورکیا کێشەی گەورەتر لە تیرۆرمان هەیە ئەویش گەندەڵییە
17 ئایار
بەرهەمە شیرەمەنییەکان شەکری خوێن ڕێکدەخەن
17 ئایار
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دەنگی مووچەخۆرانی ڕانیە و قەڵادزێ دەگەیەنێتە لایەنی پەیوەندیدار
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند توێژێژێک لە 10 ڕۆژی داهاتوودا کۆمەڵێک مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من بەکارهێنەرانی لە چەند فێڵێک ئاگادار دەکاتەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەدە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت