گەڕی دووەمی دانوستاندنی ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیری عومان لە ڕۆما بەرێوەدەچێت
- جیهان
- 19 نیسان

کۆبوونەوەی نێوان عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی عومان
ئاڤا نیوز
میدیا ئێرانییەکان ڕایانگەیاند، گەڕی دووەمی دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکانی نێوان شاندی ئێران و شاندی ئەمریکا بە نێوەندگیری عومان دەستیپێکردووە.
وێنە گەورەکە: دوای هەفتەیەک لە ئەنجامدانی یەکەم دانوستاندنی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە، گەڕی دووەمی دانوستاندنەکان بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دەستیپێکرد.
زانیاریی زیاتر: دۆناڵد ترەمپ، داوا لە ئێران دەکات کە ڕێککەوتنی نوێی ئەتۆمی خێراتر بکات بەڵام بۆ ئەوەی هەر ڕێککەوتنێک سەرکەوتوو بێت، تاران دەبێت ئاماری ئەو کەرستە ئەتۆمییانە ئاشکرا بکات کە هەیەتی بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: شاندی دانوستاندنی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی ستیف ویتیکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە نێوەندگیری بەدر ئەبوسەعدی، وەزیری دەرەوەی عومان لە باڵیۆزخانەی عومان دووەم خولی دانوستاندنەکان دەکەن.
باکگراوند: ترەمپ لە یەکەم خولی خۆیدا لە ساڵی 2018 لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 نێوان ئێران و شەش وڵاتی جیهانی کشایەوە، هاوکات سزای تووندی بەسەر تاراندا سەپاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ڕیککەوتنی ئەمنی، پووتین سەردانی هیندستان دەکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەوڵی ترەمپ، ڕواندا و کۆنگۆ ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ دەکەن
- جیهان
- 4 کانوونی یەکەم
نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 3 کانوونی یەکەم
ئاسیا؛ بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە 1400 کەس گیانی لەدەستداوە
- جیهان
- 2 کانوونی یەکەم
پووتین بۆ ئەوروپا: ئامادەین بۆ جەنگ






