
کۆبوونەوەی سوودانی و ئەحمەد شەرع لە قەتەر
ئاڤا نیوز
بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق داوا دەکەن، حکومەتی عێراق ڕێگە نەدات ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بێتە بەغدا و بەشدار بێت لە لوتکەی وڵاتانی عەرەبی کە بڕیارە 17ـی ئایار لە بەغدا بەڕێوەبچێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نۆیەمین دیداری سلێمانی ڕایگەیاند، عێراق ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریای بۆ لوتکەی وڵاتانی عەرەبی بانگهێشت کردووە، کاردانەوەی بەشێک لە لایەنەکانی شیعەی لێکەوتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەحمەد شەرع، ناسراو بە ئەبو محەممەد جۆلانی، پێشتر لە ڕیزەکانی ڕێکخراوی قاعیدە لە عێراق شەڕی دژی هێزەکانی ئەمریکا و عێراق کردووە و دواتر پەیوەندی بە ڕێکخراوی داعشەوە کردووە، دواتر لەو ڕێکخراوە جیابووەوە و گرووپێکی چەکداریی بە ناوی "جەبهەی نوسرە" دامەزراند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یوسف کیلابی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی "ئێکس" ڕایگەیاند: لە یەکەمین کاردانەوەی پەرلەمانیدا دژی پێشوازیکردن لە ئەلجولانی، زیاتر لە پەنجا ئەندام پەرلەمان داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن کە قسە لەگەڵ حکومەت بکەن بۆ ڕەتکردنەوەی هاتنی جۆلانی بۆ عێراق.
کیلابی ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی یەکشەممە، بەیاننامە و ناوی پەرلەمانتارەکان بڵاودەکەینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی پەیامێک بۆ وڵاتانی بیانی دەنێرێت






