
عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیتمانی جەخت لەسەر گرنگیی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات؛ هەڵبژاردنی داهاتوو هاوشێوەی یەکەم هەڵبژاردنی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس چارەنووسازە، هاوکات داوا لە موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی شیعە دەکات بەشدار بێت لە هەڵبژاردنەکە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق ڕۆژی 2025-11-11ـی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان دیاریکردووە، هاوکات کۆمیسیۆنیش جەختیکردووەتەوە کە ئامادەیە بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی داهاتوو هەروەک هەڵبژاردنی ساڵی 2005 کە بناغەکانی سیستەمی سیاسی دانا، شتێکی سەرەکی دەبێت. ئەم هەڵبژاردنە دەرئەنجامەکانی بۆ داهاتوویەکی نزیک کاریگەر دەبێت.
حەکیم ئاماژەی بەوەش کرد؛ بەشدارینەکردنی هەر هێزێکی سیاسی لە پرۆسەکە ناهاوسەنگی فرەچەشنی دروست دەکات، هیوادارین هەموو لایەک بە براکانمانەوە لە ڕەوتی سەدر بەشداریی لە هەڵبژاردن بکەن.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ شەممە، پەرلەمانی عێراق پابەندبوونی خۆی بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دووپات کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






