پەرلەمانتارێکی عێراق: بەمزوانە نووسراوی فەرمانی دەستگیرکردنی ئەحمەد شەرع بڵاودەکەینەوە
- عێراق
- 20 نیسان

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای دەکات، پێشتر ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا دەرکردووە و لەم نزیکانەش نووسراوەکە بڵاودەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: هەرچەندە پشتڕاستنەکراوەتەوە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق هیچ فەرمانێکی دەستگیرکردنی بۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا دەرکردبێت، بەڵام بەشێک لە شیعەکان دەڵێن، شەرع فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە و داوا دەکەن بەشداری لە لوتکەی عەرەبی نەکات کە بڕیارە لە مانگی داهاتوو لە بەغدا بەڕێوەبچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەحمەد شەرع، کە پێشتر بە ئەبو محەممەد جۆلانی ناسراو بوو، لە ڕیزەکانی ڕێکخراوی قاعیدە لە عێراق، شەڕی دژی هێزەکانی ئەمریکا و عێراق کردووە و دواتر پەیوەندی بە ڕێکخراوی داعشەوە کردووە، دوای ئەوەش لەو ڕێکخراوە جیابووەوە و گرووپێکی چەکداری بە ناوی "جەبهەی نوسرە" لە سووریا دامەزراند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مستەفا سەنەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە نووسراوێكی فەرمییدا پرسیاری لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری كردووە، کە ئایا ئەحمەد شەرع لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراقەوە داواکراوە یاخود نا، ئەنجوومەنی باڵای داوەری عێراق وەڵامی داوەتەوە، بەڵێ، داواكراوە و بەمزووانە نووسراوە فەرمییەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق دەبینن.
ئەمەش بزانە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتیکردووەتەوە، عێراق، ئەحمەد شەرعی بۆ لوتکەی وڵاتانی عەرەبی بانگهێشت کردووە، کە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا لە بەغدا بەڕێوەبچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی پەیامێک بۆ وڵاتانی بیانی دەنێرێت






