بۆ گەرەنتی دابینکردنی مووچە ڕاوێژکارێکی سوودانی داوای سیاسەتی "سکهەڵگوشین" دەکات
- بزنس
- 20 نیسان

لۆگۆی حکومەتی عێراق لەگەڵ دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری دەڵێت، بۆ ئەوەی حکومەت بتوانێت پارە بۆ خەرجییە ڕاستەقینەکان و بەتایبەت مووچە گەرەنتیی بکات، پێویستە سیاسەتی کەمترین خەرجیی و زۆرترین داهات لە خشتەی بودجەی ئەمساڵدا جێبەجێ بکرێت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ناجێگیریی نرخی نەوت و گۆڕانکارییە خێراکانی دۆخی ئابووری لە ئاستی جیهاندا، تا ئێستا حکومەتی عێراق خشتەی بودجەی بۆ ساڵی 2025 ڕەوانەی پەرلەمان نەکردووە، بەرپرسانی حکومەتیش بەبێ ئەوەی کێشەی پارەی نەختینە ڕەتبکەنەوە، دەڵێن، مووچە گەرەنتیکراوە و هیچ گرفتێکیان نییە.
لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری لە چاوپێکەوتنێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، خشتەی بودجەی ساڵی 2025 کە ئێستا ئامادە دەکرێت و دەخرێتە بەردەم پەرلەمان، دەبێت ڕەنگدانەوەی دۆخی ئێستای ئابووریی نێودەوڵەتی بێت و ناجێگیرییە سیاسیی و ئابوورییەکان تێیدا ڕەچاو دەکرێت، بۆیەش "دەبێت بە وردی پێداچوونەوە بە خەرجییەکاندا بکەین و بنەمای کەمترین خەرجیی و زۆرترین داهات جێبەجێ بکەین، بۆ ئەوەی بتوانین گەرەنتی خەرجی ڕاستەقینە بکەین، لەوانەش دابینکردنی مووچە".
بەشێکی دیکە لە قسەکانی مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری:
٠ کورتهێنان لە یاسای بوجەی سێ ساڵەدا لە سنووری زۆرترین خەرجی دایە.
٠ یاسای بودجە بەجۆرێک داڕێژراوە کە لە ڕووی ئابوورییەوە دەرفەتی ئەوەی تێدایە سیاسەتی لەپێشینە بگۆڕێت (لەوانەش خەرجی گشتی، باج و ئاستی پشتگیرییەکان) ئەویش بۆ بەدیهێنانی ئامانجە ئابووریی و کۆمەڵایەتییەکان.
٠ هەوڵدراوە مامەڵە لەگەڵ یاسای بودجەدا بکەین بە سنووری کەمترین ڕێژەی کورتهێنان، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرترین کورتهێنانی ساڵانەی بودجە 64 ترليۆن دينارە لەکۆی 200 ترليۆن دينار، ئەویش بە بەرهەمی ڕۆژانەی سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت و بەتێکڕای فرۆشتنی هەر بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار.
٠ ساڵی ڕابردوو ئاستی خەرجییەکانمان 156 ترلیۆن دینار بووە و بەتێکڕاش هەر بەرمیلێک نەوت بە 75 دۆلار فرۆشراوە، ئەوەش مانای وایە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان بڕێکی کەم قەرز لە ناوخۆدا کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمڕۆ سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ وەزارەتی پێشمەرگە کێشەی مووچەی کەمئەندامانی سەنگەر چارەسەر دەکات
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای دابەزینە قورسەکە نرخی زێڕ و زیو چی لێدێت؟
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی گشتی دەبات
- بزنس
- 30 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
تورکیا ناوبژیوانیی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەکات





