
دیمەنی هێزە ئەمنییەکان لە کاتی گەڕان و پشکنین لەنێو کەمپی هۆل. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئاسایشی ئیدارەی خۆسەر ڕایدەگەیەنێت، لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا، چوار چەكداری داعشیان لەنێو كەمپی هۆل دەستگیركردووە.
وێنە گەورەكە: دوای تێكشكاندنی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش، دەیان هەزار خێزان و منداڵی ئەندامانی داعش لەنێو كەمپی هۆل لە نزیك شاری حەسەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان نیشتەجێ كران، ئەمەش بووەتە مەترسیی ڕاستەقینە بۆ پەروەردەكردنی نەوەیەكی نوێ بە هزری توندڕەویی، هاوكات هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەكە، لەو چوارچێوەیەشدا هێزە ئەمنییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان ناوە ناوە ئۆپەراسیۆنی سەربازی و هەڵمەتی گەڕان و پشكنین بۆ دۆزینەوەی شانە نووستووەكانی نێو كەمپەكە ئەنجام دەدەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایشی ئیدارەی خۆسەر لە ڕاگەیێنراوێكدا كە لە ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوە كردووە، ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ ڕۆژی سێیەم لەسەریەك لەنێو كەمپی هۆل بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا، چوار چەكداری داعشیان دەستگیركردووە، هاوكات لەشوێنی دەستگیركردنەكەیاندا، ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە.
لە لایەكی دیكەوە: جیهان حەنان، ئەندامی تیمی ئیداریی كەمپی هۆل بە ئاژانسی هاوار نیوزی ڕاگەیاندووە، ژن و منداڵانی داعش بە بەردەوام هەوڵی هەڵاتن لە كەمپەكە دەدەن، بەڵام ئەوانەی هەوڵی هەڵاتن دەدەن لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی دەوروبەری كەمپەكەوە دەستگیر كراونەتەوە.
ڕوونیشی كردەوە، زۆرجار لەلایەن ئافرەت و مێرمنداڵەكانەوە هێرش دەكرێتە سەر كارمەندان و تیمە بیانییەكان كە بە ئەركی بەڕێوەبردن و هاوكاریكردنی نیشتەجێبووانی نێو كەمپەكە هەڵدەستن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو






