وەزارەتی تەندروستی تورکیا نەشتەرگەری منداڵبوونی پلان بۆ داڕێژراو قەدەغە دەکات
- تەندروستی
- 21 نیسان

ئەنجامدانی نەشتەرگەری منداڵبوون لە تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی تورکیا بە مەبەستی هاندانی منداڵبوونی سروشتی، هەمووجۆرە نەشتەرگەرییەکی پلان بۆ داڕێژراوی پێشوەختەی منداڵبوون، بەبێ ئەوەی هیچ کێشەیەکی تەندروستی هەبێت کە ڕێگری لێبکات بۆ ئەوەی بە سروشتی منداڵی ببێت، قەدەغە دەکات.
بۆچی گرنگە: ئەم بڕیارە بۆ ئەوەیە کە ڕێگری لە نەشتەرگەری منداڵبوون بکرێت کە لەو وڵاتە ڕێژەکەی بەرەو زیادبوون دەچێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕێسای دامەزراوەکانی چاودێری تەندروستی کە تایبەتە بە دەستنیشانکردن و چارەسەری نەخۆشخانەی دەرەوە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا لە 19ی نیسان بڵاویکردووەتەوە، "ناتوانرێت نەشتەرگەری قەستەرەیی پلان بۆ داڕێژراو لە ناوەندە پزیشکییەکان ئەنجام بدرێت".
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی تەندروستی تورکیا لە چواچێوەی پرۆگرامی" تەندروستی سەدساڵەی تورکیا"، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی لە ناوەندە پزیشکییەکان و نەخۆشخانەکان ڕێکدەخاتەوە، یەکێک لەو بڕیارانە قەدەغەکردنی منداڵ بوونە بە نەشتەرگەری، ئەمە لە کاتێکدا ئەگەر دایکەکە هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبێت بۆ ئەوەی بە سروشتی منداڵی ببێت، بەڵام خۆی داوا بکات زووتر بەنەشتەرگەری منداڵەکە بۆ دەربهێنرێت بە تەواوی ڕێگەی لێدەگیرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەم ڕێسایە تەنیا ناوەندە پزیشکییەکان دەگرێتەوە نەک نەخۆشخانە تایبەتەکان.
کاردانەوەکان: پ.د. ئیسماعیل مەتە ئیتیل دەڵێت:نەشتەرگەری منداڵبوون پێویستی بە چاودێری هەیە و بۆیە باشتر وایە لە شوێنێکدا ئەنجام بدرێت کە ئەگەری مانەوەی شەوانە هەبێت، پڕۆفیسۆر ئیتیل وتی "بەڵام لە ناوەندە پزیشکییەکان چارەسەری نەخۆشخانەیی نییە، بۆیە قەدەغەکردنی هەڵە نییە".
ئەمەش بزانە: ساڵی 2017 تورکیا بوو بە پێشەنگی جیهان لەم بوارەدا و زۆرترین نەشتەرگەری منداڵبوونی پلان بۆداڕێژراوی تیدا ئەنجامدراوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ گرتنی تاوانبارێک تەرخان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 25 کانوونی دووەم
ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
- تەندروستی
- 24 کانوونی دووەم
یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
- تەندروستی
- 21 کانوونی دووەم
نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟






