
دیمەنی دیمەشقی پایتەختی سووریا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
نەتەوە یەکگرتووەکان بەنیازە لە ماوەی سێ ساڵدا یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلار هاوکاری پێشکەش بە سووریا بکات.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ پاڵپشتیکردنی دووبارە بوونیادنانەوەی ژێرخانی ئابووری و پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەری دیجیتاڵی، نەتەوە یەکگرتووەکان بەنیازە لە ماوەی سێ ساڵدا یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلار هاوکاری پێشکەش بە سووریا بکات.
لێدوانی فەرمی: عبدوڵڵا ئەلدەرداری، یاریدەدەری سکێرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: پلانی هەمەلایەنەی ئێمە بۆ سووریا لە ماوەی سێ ساڵدا دەگاتە یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلار، ئەمەش وەک هاوکارییەکی گشتی جیهانی سەیر دەکرێت، داوای هاوکاری لە وڵاتان دەکەین بۆ ئەوەی پێکەوە یارمەتیدەربین بۆ بوونیادنانەوەی سووریا.
لە لایەکی دیکەوە: تا ئێستا زۆربەی ئەو سزایانەی بەسەر وڵاتەکەدا سەپێنراون هەڵنەگیراون و ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوا دەڵێن دەسەڵاتە نوێیەکان هێشتا دەبێت پابەندبوونی خۆیان بە حوکمڕانییەکی ئاشتیانە و گشتگیرەوە نیشان بدەن، سووریاش ئەمە وەک ڕێگر لەبەردەم خۆشگوزاەرانی وڵاتەکە وەسف دەکات.
باکگراوند: بەهۆی شەڕی ناوخۆیی 13 ساڵەی سووریا، وڵاتەکە ڕووبەڕووی چەندین قەیران و کەموکوڕی خزمەتگوزاری بووەتەوە، دواجار لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، سەردەمێکی نوێ بۆ وڵاتەکە دەستیپێکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤاوە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- بزنس
- 57 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
52 خولەک لەمەوپێش

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 28 کانوونی دووەم
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 28 کانوونی دووەم
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە






