
ڕاکان جبووری، پارێزگاری پێشووی کەرکووک بە وەکالەت
ئاڤا نیوز
دوای دەستگیرکردنی لە بەغدا بەتۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، ڕاکان جبووری، پارێزگاری بە وەکالەتی پێشووی کەرکووک بە کەفالەت ئازاد کرا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە، دادوەری لێکۆڵینەوە لە دادگای تاوانەکانی ڕەسافە بڕیاری دەستبەسەرکردنی ڕاکان جبووری بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەرکرد، تاوەکو لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا کەمێک پێش ئێستا ڕاکان جبووری، پارێزگاری پێشووی کەرکووک بە وەکالەت پاش ئەوەی ڕۆژی دووشەممە بەتۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی دەستگیرکرابوو، ئەمڕۆ بە کەفالەت ئازاد کرا.
لێدوانی فەرمی: ڕۆژی دووشەممە، سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕاکان جبووری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: یەکێک لە هۆکارەکانی دەستگیرکردنی ڕاکان جبووری دیار نەمانی بڕێک پارەیە لە دوو پرۆژەی ناو کەرکووک، کە بە نزیکەی یەک ملیار دینار مەزەندە دەکرێت، جگە لەوەش سەروەرت و سامانێکی زۆر بە ناوی کەسوکاری ڕاکان جبوورییەوە کراوە لە کەرکووک.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی پەیامێک بۆ وڵاتانی بیانی دەنێرێت






