بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.1 پلە بەپێوەری ڕێختەر ئیستەنبووڵی هەژاند
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 نیسان

نەخشەی تورکیا و ئاماژە بۆ بوومەلەرزە لە ئیستەنبووڵ. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کاتژمێر 7:19 خوولەکی بەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر ئیستەنبووڵی هەژاند. بوومەلەرزەکە لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتری زەویدا ڕوویداوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سهرۆكایهتی بهڕێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكان (AFAD)ـدا بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر کە ناوەندەکەی کەناراوەکانی قەزای بویوکچەکمەجە بوو لە دەریای مەڕمەڕەدا ڕوویدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوێنێوە بەهۆی بوومەلەرزە یەک لە دوای یەکەکان، هاووڵاتییانی شاری ئیستەنبووڵ ماڵەکانیان جێهێشتووە و لەسەر شەقام و پارکەکان خەوتوون. ماوەی دوو ڕۆژ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کرایە پشوو.
زیانە سەرەکییەکان: وەزارەتی تەندروستی تورکیا ڕایگەیاندووە کە 256 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکان برینداربوون، بەڵام زۆربەیان هەر زوو چارەسەرییان بۆ کراوە، برینەکانیان سووک بووە، کەس تەندروستی لە مەترسیدا نییە و هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارنەکراوە.
ئەمەش بزانە: هێشتا مەترسیی بوومەلەرزەی تر لە ئیستەنبووڵ هەیە، زانایان هۆشداری دەدەن لەوەی بوومەلەرزە گەورە چاوەڕوانکراوەکە هێشتا ڕووینەداوە، کە ئەگەری هەیە بە گوڕی 7پلەی ڕێختەر بێت و 22 ئەوەندەی بومەلەرزەکانی دوێنێ بەهێزتر بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






