سوودانی و فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: پشتیوانیی ئاسایشی سووریا دەکەین
- عێراق
- 24 نیسان

کۆبوونەوەی نێوان محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی دژی داعش
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش کۆبوونەوە، هەردوولایەن جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکەنەوە، هاوکات پاڵپشتی ئاسایشی سووریا دەکەن بەبێ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و عێراق، هەردوولا تاوەکوو ئەیلوولی 2026 لە چوارچێوەی کاری "هاوبەشی ئەمنیی دوولایەنە"، لە پێکەوەکارکردن بۆ ڕێگەگرتن لە بەهێزبوونەوەی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بەردەوام دەبن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەگەڵ جەنەڕاڵ کیڤن لیهی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق و سوریا کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ئەمنی بەگشتی و جموجۆڵی داعش بەتایبەتی تاوتوێکراوە، هاوکات جەختیش لە بەردەوامی هەماهەنگیی ئەمنیی و مەشق و ڕاهێنان و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون و زانیاریی لەنێوان هەردوولا کرا.
زانیاریی زیاتر: "جەخت لەسەر گرنگی پەیوەندی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا کرایەوە، لە چوارچێوەی ئاستەنگەکانی ئێستا و بەردەوام بوون لە بەرەنگاربوونەووی تیرۆر، هەروەها جەخت لەسەر پێویستیی پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیریی سوریا کرایەوە لەگەڵ دەستوەرنەدان لە کاروباری سووریا و گەیشتن بە ئاسایش و ئارامی لە سەرتاسەری ناوچەکەدا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: سەرما دەشکێت و بارانبارین 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی ئەمریکا نرخی زێڕی دابەزاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڤایا نامەیەکی نهێنی دەداتە چوارچێوەی هەماهەنگی
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی ڕژدە لەسەر کاندید کردنی مالیکی
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوان لە بەرپرسەکانی قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین





