
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیسرائیل نامانکێشێتە ناو شەڕێکەوە دژی ئێران بەڵام ئەگەر ناچار بین ئەوا هێرش دەکەینە سەر ئەو وڵاتە.
وێنە گەورەکە: لە سەرووبەری بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران جارێکی دیکە سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لە ئێران کرد و گوتی، ڕەنگە ئەمریکا ناچاربێت هێرش بکاتە سەر تاران بۆ ئەوەی تاران نەتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری ‘Time100’ ئەمریکی ڕایگەیاند: '' پێموایە دەتوانین بگەینە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بەبێ ئەوەی پێویست بکات هێرش بکەین، بەڵام "ئەگەری هەیە ناچار بین هێرش بکەین، چونکە نابێت بە هیچ شێوەیەک ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت''.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بەوەی واشنتن ڕێگری لە ئیسرائیل کردووە بۆ هێرش ترەمپ گوتی، ''نەخێر، ئەوە ڕاست نییە، من ڕێگریم لێنەکردوون بەڵام ڕێگەم بۆ خۆش نەکردوون، گوتیشم پێم باشە ڕێککەوتنێک بکەین نەک بۆمبارانیان بکەم''.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ترەمپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی نێوەندگیرییەکانی عومانەوە دانوستان دەکات، ئەمەش دوای هەفتەیەک لە خولی دووەم لە ڕۆما کە هەردوولا بە بنیاتنەر وەسفیان کرد.
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 2 خولەک لەمەوپێش
کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






