
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی
ئاڤا نیوز
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت دەڵێت: تەواو ئێمە ڕێککەوتین.
چیرۆکی سەرەکی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 28-4-2025، لە هاوینەهەواری دووکان دوای خواردنی نانی نیوەڕۆ بۆ ماوەی کاتژمێرێک دووقۆڵی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کۆبوونەوە. دواتر شاندی دانوستانکاری هەردوولاش کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان کرد.
زانیاریی تایبەت: دوای تەواوبوونی کۆبوونەوە دووقۆڵییەکە، کاتێک مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی هاتوونەتە دەرەوە، بافڵ تاڵەبانی بە هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی گوتووە، تەواو ئێمە ڕێککەوتین.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا زانیویەتی لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆدا وێڕای دابەشکردنی پۆستەکان، باسی پڕۆژەی هەژماری من و پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری کراوە.
هەنگاوی داهاتوو: بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەی دیکەش بکەن لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت