
ساتی بەڕێکەوتنی حەجخوازانی شاری هەولێر بۆ سعودیە؛ وێنە؛ محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز - وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق کۆتاییهاتنی سەرجەم ئامادەکارییەکانی بۆ گواستنەوەی حاجییان ڕاگەیاند و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات یەکەم کاروانی حاجیان ڕۆژی پێنجشەممە 8ـی ئایار دەستپێدەکات و ڕۆژانە پێنج گەشتی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی حاجییان ئەنجام دەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە لە وەرزی حەجکردن، لەسەر ئاستی جیهان بە سەدان هەزار کەس بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج ڕوو لە شاری سعودیە دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ئامادەکارییەکان بۆ گواستنەوەی حاجیانی عێراقی بە ڕێگای ئاسمانی تەواو بوون، ڕۆژی 8ـی ئایار یەکەم گەشتی حاجیان دەستپێدەکات.
- وادەی دەستپێکردنی یەکەم گەشتی گواستنەوەی حاجیانی عێراق لەلایەن کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراقییەوە، ڕۆژانە پێنج گەشت ئەنجام دەدرێن و پرۆسەی گواستنەوەی ئاسمانی تاوەکو ڕۆژی 28ـی ئایار بەردەوام دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، "ناوەڕاستی مانگی پێنج، یەکەم کاروانی حاجییانی کوردستان بەرەو سعودیە بەڕێدەکەوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستانەوە، پێنج هەزار و 120 کەس سەردانی ماڵی خودا دەکەن بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج و دەبن بە حاجی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






