جگە لە سێ مانگەکە پڕۆژەی ڕووناکی پاڵپشتی دارایی وەرزی بۆ هاوبەشان دەکات
- کوردستان
- 14 ئایار

کارەبای 24 کاتژمێری. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی ئەوەی فشاری دارایی نەکەوێتە سەر هاونیشتمانیان، پلانی هەیە پاڵپشتی وەرزی بۆ هاوبەشانی کارەبای 24 کاتژمێری بە قەبارەی جیاواز ڕابگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە 150 بۆ 200 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتیکردنی کارەبای 24 کاتژمێری تەرخان دەکات، پاڵپشتی دارایی بۆ هاوبەشان دوو مانگی یەکەم وەکو خۆی بەردەوام دەبێت و لەمەودوا مانگێکی تریش پاڵپشتی زیاد دەبێت و دەبێتە سێ مانگ.
جگە لەمانە حکومەت پاڵپشتی دارایی وەرزیش دەستپێدەکات، پلانەکە ئەوەیە لە هاوینان و زستانان بۆ ماوەی شەش مانگ بە سێ قەبارەی جیاواز پاڵپشتی هاوبەشان بکرێت.
پاڵپشتییەکە چۆنە؟
- مانگی یەکەم بە قەبارەی 50% پاڵپشتی دارایی بۆ هەر ماڵ و هاوبەشێک دەکرێت، تاوەکو لەگەڵ پرۆژەکە ڕابێنن و بزانن چۆن کارەبا خەرج دەکەن
- مانگی دووەمیش بە قەبارەی 25% و مانگی سێیەم بە قەبارەی 15% پاڵپشتی دەکرێن و حکومەت پارەیان لێ وەرناگرێت.
بۆچی گرنگە: ئەو پاڵپشتییە داراییە بۆ ئەوەیە فشار نەکەوێتە سەر هاونیشتمانییان و کاتێکی باشیان لەبەردەست بێت بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ کارەبای 24 کاتژمێری.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەت نیازی هەیە پاڵپشتی دیکەی هاوبەشان بکات، یان بەڕێگەی دیکە هاوکاری خەڵک بکات بۆ ئەوەی پارەی زۆری کارەبایان بۆ نەگەڕێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی پلانیان هەیە لە وەرزەکانی هاوین و زستان کاتێک خەڵک زۆر کارەبا بەکاردەهێنن، بەتایبەت مانگەکانی 12 و یەک دوو کە زۆر ساردن، لەگەڵ مانگەکانی شەش و حەوت و هەشت کە زۆر گەرمن، پاڵپشتی دارایی وەرزی ڕابگەیێینن، بۆ ئەم مەبەستەش ساڵانە حکومەت 150 بۆ 200 ملیۆن دۆلار تەرخان دەکات بۆ هاوکاریکردنی خەڵک.
شێوازی جێبەجێکردن: پلانەکە وایە کە لەم شەش مانگە حکومەت پاڵپشتی دارایی بە قەبارەی جیاواز پیشکەش بە هاوبەشان بکات، بۆنموونە ماڵێک لە مانگێکدا بڕی 400 کیلۆوات بەکاردەهێنێت، 25% پاڵپشتی دەکرێت، ماڵێک 600 کیلۆوات بەکاربهێنێ 20% و ماڵێک 800 کیلۆوات بەکاربهێنێت 15% پاڵپشتی دەکرێت. ئەمانە وەکو نموونەن، چونکە هێشتا بڕیاری کۆتایی لەبارەی شێوازی پاڵپشتییەکان نەداروە.
پێدراوە ڕاستەکان: حکومەت خۆی لەجیاتی خەڵک پارەی کارەباکە دەدات، چونکە بەرهەمهێنانی کارەبا خۆی تێچووی لەسەر حکومەت هەیە، بەپێی زانیارییەکانی ئاڤاش هەر کیلۆواتێک بە زیاتر لە 100 دینار لەسەر حکومەت دەکەوێت، بەڵام لەم شەش جۆرە پاڵپشتییە باسکران، ئەو کاتە حکومەت خۆی پارە لەجیاتی خەڵک دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شوفێران دەدات؛ گەشتەکانتان دوابخەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
15 ئاب
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: سەردانەکەم بۆ ئەلاسکا زۆر بەسوود بوو
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: هۆشداری دەدات؛ ڕووسیا پابەندی بەڵێنەکانی نابێت