
لۆگۆی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران پشت بە ژیریی دەستکرد دەبەسترێت لە سستمی ئامێرەکانی دەنگداندا.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئامادەکارییەکان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند: "ئامێری ژماردنی دەنگدان و دەرخستنی ئەنجامەکان چەندین تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکردی تێدایە کە بە هەنگاوگەلێک کاردەکات و دەتوانێت مۆری پشتی کاغەزەکە و نیشانەکەی بناسێتەوە. هەروەها جیاوازی دەکات لە نێوان کاغەزی پووچەڵ، مۆرنەکراو و ڕەتکراوەدا.
حەسەن هادی دڵنیایی دەدات کە "ئامێرەکە بەپێی میکانیزمێک بەرنامەڕێژ کراوە بۆ دۆزینەوەی ئامارە ماتماتیکیە خێراکان و دەرخستنی ئەنجامەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر شاشەی ئامێرەکە. گرنگتر لەوەش بەکارهێنانی نیشانە و خاڵە ئەمنیەکانە لە کاغەزی هەڵبژاردندا کە هیچ کەسێک ناتوانێت بیانناسێتەوە تەنیا ئامێرەکە نەبێت.
خاڵە ئەرێنییەكان: هەموو ئەم ڕێکارانە بۆ نەهێشتنی ساختەکاری و کارکردنە بە شەفافیەتێکی زۆر بەرچاو لە بەردەم هاوبەشەکانی پرۆسەی سیاسی، لە دەنگدەران، کاندیدان، میدیاکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






