
ئەپڵیکەیشنی سکایپ
ئاڤا نیوز
ئەپڵیکەیشنی سکایپ بۆ هەمیشە ماڵئاوای لە بەکارهێنەرانی دەکات و وەکو شوێنگرەوەیەک کۆمپانیای مایکرۆسۆفت داوادەکات ڕوو لە بەکارهێنانی مایکرۆسۆفت تیمز بکەن.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2003 بۆ جاری یەکەم سکایپ دامەزرا، ئەو کاتە گۆڕانکارییەکی گەورە بوو لە جیهانی پەیوەندییەکان و چەندین تایبەتمەندی جیاوازی هەبوو کە لە دیارترینیان ئەنجامدانی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان، لە ساڵی 2011 کۆمپانیای مایکرۆسۆفت سکایپی کڕیەوە، دوای ئەوماوە زۆرە و دروستبوونی ڕکابەری زۆر و پێشکەوتوو، ئێستا گۆڕانکارییەکان ئاڕاستەکردنی بەکارهێنەرانە بۆ مایکرۆسۆفت تیمز.
لێدوانی فەرمی: جیڤ تیبەر، بەرپرسی بەشی ئەپڵیکەیشن لە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئاشکرای کردووە، مەبەست لەو هەنگاوە ئاسانکارییە بۆ پەیوەندییەکان لە نێوان بەکارهێنەران، بۆیە لە ئەمڕۆوە سکایپ بۆ هەمیشە وەستاوە.
- کۆمپانیاکە داوا لە بەکارهێنەرانی دەکات ڕوو لە بەکارهێنانی مایکرۆسۆفت تیمس بکەن.
زانیاریی زیاتر: ئەم هەنگاوەی مایکرۆسۆفت گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە جیهانی تەکنەلۆژیادا، چونکە ئەم ئەپلیکەیشنە ماوەی 20 ساڵ بەکارهێنەرانی لە دەوری خۆی کۆکردووەتەوە لەسەرتاسەری جیهاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری کەمبوونەوەی ئاو لە چەند گەڕەکێکی هەولێر ئاشکرا دەبێت