
پرۆژەی گەشانەوە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئاڤا زانیویەتی ڕێكکارەكانی قۆناغی دووەمی پێدانی قەزر بە بزنسی بچووک و مامناوەند لەچوارچێوەی پرۆژەی گەشانەوە دەستپێدەكات و لە ئاییندەیەكی نزیكدا داواكارییەكان وەردەگیرێن.
وێنە گەورەكە: بەدەسپێشخەری سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لە 25ـی ئەیلوولی 2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی گەشانەوەی ڕاگەیاند، كە لەڕێگەی ئەم پرۆژەوە قەرزی درێژخایەن بەبڕی 100 ملیۆن تاوەكو 150 ملیۆن دینار بۆ بزنسی بچووك و مامناوەند بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دابین دەكات بە ڕسوماتی كارگێڕی تەنها 2% و بەبێ داواكردنی هیچ بارمتەیەك لەسەر قەرزەكان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕاگەیاندنی قۆناغی یەكەمی پرۆژەی گەشانەوە، 25 بزنسی هەرێمی كوردستان بەبێ هیچ سوودێكی بانكی، لە وەرگرتنی قەرزەكە سوودمەند بوون دوای ئەوەی لەنێو 140 بزنس كە بەشێوەی ئۆنلاین لە پۆرتاڵی پرۆژەی گەشانەوە خۆیان تۆماركردبوو، هەڵبژێردران. لە ڕۆژی 8-10-2024، قۆناغی دووەمی پرۆژەكە ڕاگەیێنرا.
لێدوانی فەرمی: نەهرۆ جەوهەر، بەڕێوەبەری کارگێڕیی سندووقی پشتیوانی پڕۆژە بچووکەکان لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتەكانی تیمی هەڵسەنگاندن، دەیسەلمێنێت كە قۆناغی یەكەمی پرۆژەكە بە ڕێژەیەكی بەرز سەركەوتوو بووە، لەڕووی ڕەخساندنی هەلی كار، فراوانبوونی پرۆژە و كارگەكانی بەرهەمهێنان، هەر ئەوەش وایكرد قۆناغی دووەمی پرۆژەكە ڕابگەیێنرێت و لەم قۆناغەدا 100 پرۆژە و بزنس پارەدار دەكرێن هەریەكەیان بە بڕی 150 ملیۆن دیناری عێراقی. كە ئومێد وایە هەر ئەمساڵ قۆناغی دووەمی پرۆژەكە بكەوێتە بواری جێبەجێكردن و داواكارییەكان وەربگیرێن.
لە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی گەشانەوەدا چی ڕوویدا؟
- لەڕێگەی پارەداركردنی 25 بزنسی بچووك و مامناوەند بە بڕی دوو ملیار و 760 ملیۆن دیناری عێراقی، 69 هەلی كاری نوێ ڕەخسا، ئامێری پێشكەوتووی بەرهەمهێنان هێنرایە بازاڕەكان، پێشبینیش دەكرێت بزنسەكان تاوەكو ساڵی 2027 بەتێكڕای 73.5% گەشە بكات و داهاتی خەمڵێندراویش بگاتە سەرووی 39 ملیار دینار.
قۆناغی دووەم چۆن دەبێت؟
لەم قۆناغە پڕۆژەکە فراوان کراوە، قەرزی درێژخایەن بە 100 خاوەن ڕۆژە دەدرێت. لە ئاییندەیەكی نزیكیشدا داواكارییەكان وەردەگیرێن.
هەڵبژاردنی پڕۆژەکان بە کێبڕکێ دەبێت، خاوەن پڕۆژە، هەر کەسێک بێت جیاوازی نییە، دەتوانن داواکاری بەشێوەی ئۆنلاین پێشکەش بکەن. چەند مەرجێکی سادەشی هەیە، دەبێت کەسەکە دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت، پڕۆژەکەی لە هەرێم بێت، تەمەنی لە 60 ساڵ زیاتر نەبێت. دواتر لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە هەڵسەنگاندن بۆ داواکارییەکان دەکرێت ئاخۆ چەند شایستەن قەرزیان پێ بدرێت، پاشان لەناو هەموو داواکارییەکان 100 پڕۆژە هەڵدەبژێردرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
سوودانی لە گرووپەکانی وەتسئەپی چوارچێوەی هەماهەنگی دەردەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی کوردستان لە 190 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە جێگیر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زیقار 18 کەس بە تۆمەتی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی و جادوو دەستگیرکران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەیەک لە پۆلیسی هەولێرەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوودانی لە گرووپەکانی وەتسئەپی چوارچێوەی هەماهەنگی دەردەکرێت
58 خولەک لەمەوپێش

دورستکردنی چەند ڕۆبۆتێک سەرنجی دنیای هونەری دیجیتاڵی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕەنگی سپی هەوری بە ڕەنگی ساڵ دیاری دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە داهاتوویەکی نزیکدا هەرێمی کوردستان "شاتوو" هەناردەی دەرەوە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن بگەڕێنەوە سەر بەکارهێنانی خواردنی ماڵەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی کوردستان لە 190 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە جێگیر بووە
- بزنس
- 5 کانوونی یەکەم
بانکی نیشتمان لە کوردستان دەکرێتەوە
- بزنس
- 4 کانوونی یەکەم
چاودێری دارایی عێراق لە هەولێر چی دەکات؟
- بزنس
- 3 کانوونی یەکەم
دابەشکردنی شەش مووچەی ئیکرامییەی خانەنشینان دەستی پێ کردەوە
- بزنس
- 3 کانوونی یەکەم
بڕی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە زیاد دەکرێت






