
ژمارەیەک حەجخوازی هەرێمی کوردستان . وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق دروستکردنی شوێنێک لە ناوچەی "حائل"ـی سعوودیە بۆ پشوودانی حاجییانی عێراق ڕادەگەیێنێت، بۆ ئەوانەی لە ڕێگەی وشکانییەوە سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن، هاوکات ئینتەرنێتی خۆڕاییشیان بۆ دابین دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بە دەیان هەزار حەجخواز لە وڵاتانەوە ڕوو لە سعوودیە و بە دیاریکراویش شاری مەککەو شوێنە پیرۆزەکانی ئەو شارە دەکەن، لە هەرێمی کوردستان و عێراقیشەوە جیا لە ڕێگەی ئاسمانی، هەزاران کەس لە ڕێگەی وشکانییەوە گەشت دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: شوفێری پاسەکانی عێراق کە حەجخوازان و عومرەکاران لە پارێزگاکانی عێراقەوە بە ڕێگای وشکانی دەگوازنەوە سعوودیە، داوایان کردبوو شوێنێکی حەوانەوەیان لەسەر ڕێگای حائل بۆ بکرێتەوە. بەو پێیەی لە دەروازەی سنووریی عەرعەرەوە تاوەکو دەگەنە شاری مەکە، زیاتر لە 15 کاتژمێریان پێدەچێت.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: شێخ سامی مەسعودی، سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومرە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕەزامەندی کردنەوەی ئەو شوێنەی بۆ پێشوازیکردن لە حاجییانی عێراق ڕاگەیاند و ئاماژەی بە دابینکردنی ئینتەرنێتی خۆڕاییشی لەنێو پاساکان کرد.
لەلایەکی دیکەوە: شێخ سامی مەسعودی داوای لە شۆفێری پاسەکان کرد پابەندی یاساکانی سعوودیە بن لەو خێراییەی دیاریکراوە، هەڵنەگرتنی شتە قەدەغەکراوەکان و خۆبەدوورگرتن لە هەڵگرتنی کێشی قورس لە جانتا و شتومەک و پابەندبوون بە جێنەهێشتنی پاسەکان لە لای ئوتێلەکانی مانەوەی حاجییان.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومرە، یەکەم گەشتی حاجییان لە ناوخۆ لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە لە 14ـی ئایار دەستپێدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






