
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیدەکاتەوە، هاوکار دەبێت لە دابینکردنی خۆراک بۆ خەڵکی غەززە.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای مانگی ئازارەوە و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ڕێگری لە چوونەژوورەوەی هەموو هاوکارییەکی مرۆیی و پێداویستی سەرەتایی لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ ناو کەرتەکە کراوە، بە بیانووی ئەوەی حەماس ئەم "پێداویستیانە وەک سەرچاوەیەکی دارایی بۆ خۆی بەکاردەهێنێت"، بەهۆیەوەش دۆخی مرۆیی کەرتە ڕۆژ بەڕۆژ خراپتر دەبێت.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ''ئێمە یارمەتیی خەڵکی غەززە دەدەین بۆ ئەوەی بڕێک خۆراکیان دەست بکەوێت، خەڵکی غەززە لەلایەن حەماسەوە خراپ مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و حەماس هەموو ئەو شتانەی کە دەهێنرێتە ژوورەوە بۆ غەززە بۆخۆیانی دەبەن''.
لەلایەکی دیکە: ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، ئیسرائیل پلانێکی پەسەندکرد بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکان لە غەززە.
قووڵتر: جێبەجێکردنی پلانەکەی ئیسرائیل بۆ غەززە بریتیی دەبێت، لە جێگیرکردنی دەیان هەزار سەربازی یەدەگ بۆ فراوانکردنی هێرشەکان، داگیرکردنی تەواوەتی کەرتی غەززە بۆ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان لەگەڵ گواستنەوەی فەڵەستینییەکان لە باکوورەوە بۆ باشووری کەرتەکە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فێڵێکی مەترسیدار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






