
کارتی نیشتمانی
ئاڤا نیوز
فۆڕمی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت و هەبوونی کارتی نیشتمانی کراوەتە مەرج بۆ نوێکردنەوەی فۆڕمەکە، لە هەرێمی کوردستان هەزاران کەس کارتی نیشتمانیان نییە و تەواوبوونی مامەڵەکەش بەلایەنی کەمەوە 10 ڕۆژ دەخایەنێت.
وێنە گەورەکە: دوای 28 ساڵ فۆڕمی خۆراک گۆڕانکاری بەسەردا دێت و بە ئەلیکترۆنی دەکرێت، لە ڕۆژانی داهاتوو پرۆسەکە لە پارێزگای هەڵەبجەوە دەستپێدەکات و لەماوەی دوو مانگدا سەرجەم خێزانەکانی هەرێمی کوردستان تۆماردەکرێن.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "لە فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی ئاسانکاری کراوە بۆ پیاوان و ئافرەتانی سەروو 60 ساڵ، منداڵانی ساوا و قوتابیانی پۆلی 12 کە بەبێ نۆرە مامەڵەی کارتی نیشتمانی بکەن، چونکە هەر کەسێک کارتی نیشتمانی نەبێت، لە فۆڕمی خۆراک بێبەش دەبێت."
زانیاریی زیاتر: دەبێت هەموو ئەندامانی خێزان کارتی نیشتمانییان هەبێت، ئەوانەی کە نیانە لە فۆرمەکە تۆمارناکرێن و دوای تەواوکردنی پرۆسەکە ناویان تۆماردەکرێت.
ئەمەش بزانە: پێنج ملیۆن و 350 هەزار کەس لە فۆڕمی خۆراک سوودمەند دەبن، هەزاران کەس کارتی نیشتمانیان نییە دەبێت ڕێکارەکانی دەرهێنانی بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






