
دیمەنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەرزی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق کۆتاییهات و بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ لە بری 40 کۆبوونەوە لە چوار مانگدا، پەرلەمان تەنیا شەش کۆبوونەوەی ئەنجامداوە و هەشت یاسای دەرکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کۆتاییهاتنی وەرزی یەکەمی یاسادانانی لە ساڵی چوارەمی ئەم خولەی پەرلەمان ڕاگەیاند، بەوهۆیەش پەرلەمان بۆ چەند مانگێک دەکەوێتە پشووەوە.
لێدوانە فەرمییەکان:
یاسر حوسێنی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوو مانگە پەرلەمان بە ڕێککەوتنی سیاسی پەکخراوە، تا بەر لە هەڵبژاردن ڕۆڵی چاودێریی خۆی نەبینێت و ئەوانەی تۆمەتی کەمتەرخەمیی و گەندەڵییان لەسەرە، لێپرسینەوەیان لەگەڵ نەکرێت.
دوای ئەنجام نەدانی دوو دانیشتنی پەرلەمانیش بەهۆی نەبوونی نیسابەوە، سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا ناوی پەرلەمانتارانی ئامادەنەبوو بڵاوبکرێتەوە و بۆ هەر دانیشتنێک ئامادەنەبوون ملیۆنێک دینار سزابدرێن.
محەممەد عنوز، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ ئاڤا ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت سەرۆکایەتیی پەرلەمان تووندترین سزا بەسەر ئەو پەرلەمانتارانەدا بسەپێنێت کە بەبەردەوامی ئامادەی دانیشتنەکان نابن، چونکە هیچ پاساوێک بۆ ئامادەنەبوون لە دانیشتنەکان نییە و دانیشتنەکان بەمەبەست پەکدەخرێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا بۆ دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق، لەم وەرزەی یاسادانانی پەرلەمان کە 13ـی مانگی یەکی ئەمساڵ دەستیپێکرد و 9ـی ئایار کۆتایی دێت، پەرلەمان شەش کۆبوونەوەی کردووە و تێییدا هەشت یاسای دەرکردووە کە دیارترینیان هەمواری یاسای بودجە، یاسای گەڕانەوەی زەوی بۆ خاوەنەکانیان، یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و یاسای باری کەسی بوون، هاوکات پەرلەمان لەو ماوەیەدا هیچ بڕیار و ڕاسپاردەیەکی دەرنەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






