
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی جەیهون بایرامۆڤ، وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان ڕایگەیاند، لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی، گەشتیاری و دیپلۆماسیدا دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان پتەوتر بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش بەم زووانە کونسوڵخانەی وڵاتەکەیان لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: ئازەربایجان لە بەرهەمهێنانی غاز و هەناردەکردنیدا وڵاتێکی گرنگی ناوچەکەیە، ماوەی چەند ساڵێکیشە دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان پتەوتر بکات.
لێدوانی فەرمی: جەیهون بایرامۆڤ، وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان لەگەڵ فوئاد حوسێن، هاوتا عێراقییەکەی کۆبووەوە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا هاوبەشیشدا ڕایگەیاند، هەردوو وڵات بڕیاریانداوە لە هەماهەنگی و پێکەوە کارکردن بەردەوام بن.
لای خۆیەوە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە پێویستی کردنەوەی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر کرد و جەختی لەسەر کردەوە، لە قۆناغی داهاتووشدا چاودێریی ئەو بابەتە دەکەن ئەویش بە ئامانجی تەواوکردنی هەنگاوەکانی کردنەوەی کونسوڵخانەی ئازەربایجان لە هەولێر.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی فوئاد حوسێن:
٠ لە هەوڵەکانمان بۆ فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی غاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا تا قۆناغی خۆبژێویی بەردەوامین، کۆمپانیاکانی ئازەربایجان لەم بوارەدا دەتوانن هاوکارمان بن.
٠ لە بوارەکانی بەهێزکردنی کەرتەکانی گەشتیاریی، خوێندنی باڵا، گەشتی ئاسمانیی و ڕادەستکردنەوەی ژن و منداڵانی داعش لە پێکەوەکارکردن بەردەوام دەبین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 57 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






