
هەردوو لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پارتی و یەكێتی دەیانەوێت هەموو لایەنە کوردستانییەکان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بکەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە لە شاری هەولێر کۆبونەوەیەک لەنێوان مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی و دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی بەڕێوەچوو و گفتوگۆ لەسەر شێوازی بەشداریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرا، بۆ ئەوەی ئەگەر هیچ نەبێت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەیەک لیست بەشداری بکەن.
لێدوانی فەرمی: جەمال شوکور، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەكێتی لە کەرکووک بە ئاڤای گوت، "دووجار سەردانی پارتیمان کردووە و لەسەر بیرۆکەی بەشداریکردنمان بە یەک لیست هەڵوەستە کراوە، بۆ ئەوەی هەمان سیناریۆی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دووبارە نەبێتەوە و کورد هیچ کورسییەکی نەفەوتێت."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سامان ڕەشید، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووك بە ئاڤای ڕاگەیاند، "پێشنیازمان کردووە هەموو لایەنە کوردستانییەکان لە ناوچە کێشەلەسەرەکان بەیەک لیست بەشداری بکەن، نەک تەنها پارتی و یەکێتی پێکەوە لیستێکیان هەبێت."
ئەمەش بزانە: چەند ڕۆژێک پیش ئێستا قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "باوەڕ ناکەم لەگەڵ پارتی بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردن بکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن و قوباد تاڵەبانی لە بەغدا کۆبوونەوە: گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






