هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی ڕەشکردنی جامی دواوەی ئۆتۆمبێل ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 8 ئایار

دیمەنی ئۆتۆمبێلێکی جام ڕەش لەگەڵ ڕێنماییەکانی هاتووچۆی سلێمانی. وێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە ڕەشکردنی جامی پێشەوە و دواوەی ئۆتۆمبێل ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: بەپێچەوانەی ڕێنماییەکانی جام ڕەشکردنی ئۆتۆمبێل لە سۆشیال میدیا و ئەو دووکانانەی کاری جوانکاری ئۆتۆمبێل دەکەن، بڵاوکراوەتەوە گوایە جامی بەردەم شۆفێر و جامی سەر سندووق (جامی دواوە) ئاساییە ڕەش بکرێت. ئەم کارە قەدەغەیە، لەبەرئەوەی ئاستی بینین کەم دەکاتەوە، پێویستە بەپێی ڕێنماییەکان کاریان بۆ بکرێت.
زانیاریی زیاتر: هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران و دووکانەکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە، لە کڕین و فرۆشتنی (لۆگۆی ڕێژە-ستیکەر) و گۆڕینی لەزگەی جامی ئۆتۆمبێل دوای ڕەزامەندی وەرگرتن لە بەڕێوەبەرایەتیمان بەڕێژەی بەرزتر قەدەغەیە، سەرپێچیکار ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: سەرجەم مەفرەزە گەڕۆکەکانی هاتووچۆ ئاگادارکراونەتەوە ئامێری پێوەری ڕێژەی جام ڕەشکردن بەکاربهێنن، تا ئەو دیاردەیە بنەبڕ بکرێت و هەر شۆفێرێک پێچەوانەی ڕێنماییەکان ئۆتۆمبێلەکەی جام ڕەش بکات، سزا دەدرێت بە بڕی 500 هەزار دینار و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






