
مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە- وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی سەردانیکردنی سوودانی بۆ پارێزگای هەڵەبجە، ئەندامێکی پەرلەمان ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگاکە ناکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر بەشێک لە پەرلەمانتارانی کورد بڵاویانکردبووەوە، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە یادی کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە کە 16-3 یە سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات.
لێدوانی فەرمی: موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەڵامی داواکارییەکەیان داوەتەوە، سەبارەت بە سەردانیکردنی بۆ هەڵەبجە و ڕایگەیاندووە، سوودانى سەردانی ئەو پارێزگایە ناکات.
زانیاریی زیاتر: نووسینگەی محەممەد شیاع سودانی، داوای لێبووردنی کردووە، بەهۆی هەندێک هۆکاری تایبەت سەرۆکوەزیرانی عێراق ناتوانێت لەمەراسیمی یادکردنەوەی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ڕۆژی 16ـی ئەم مانگە ئامادەبێت. موسەننا ئەمین وای گوت.
باکگراوند: کیمیابارانی هەڵەبجە لە 16 ی ئاداری 1988 لەدواین ڕۆژەکانی جەنگی ئێران- عێراق ڕوویدا، ڕژێمی بەعس بە گازی کیمیایی پێنج هەزار خەڵکی سڤیلی هەڵەبجەی جینۆساید کرد.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی بیتکۆین دەگاتە 250 ھەزار دۆلار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دابەزینی ئاستی ئاوی قولەی ڕانیە گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ 16 دۆلار بەرز بووەتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
17 ئاب
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
17 ئاب
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
17 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو عومرەکارەی بە ڕێگەی وشکانی گەڕاوەتەوە قەرەبوو دەکرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامى تاقیکردنەوەى توانستی زمان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كابینەی نۆیەمدا 564 پرۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێكراون